چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی فوئاد مه‌عسووم له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌ستراوه‌ به‌ بڕیاری سه‌رکرده‌ کورده‌کانه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکرده‌یێکی پارتی ده‌ڵێت: چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته‌ به‌ستراوه‌ به‌ بڕیاری سه‌رکرده‌ کورده‌کان له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسن سه‌عدوون به‌ هه‌واڵده‌ریی "الفرات نیوز"ی ڕاگه‌یاند: چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ یاسای په‌سه‌ندکراوی بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ستراوه‌ به‌ بڕیاری قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان که‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ده‌یگرنه‌به‌ر.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له‌ ساڵانی ڕابردوودا سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ڕووی داوه‌ بۆ په‌سه‌ند کردنی پڕۆژه‌یاسای ئه‌م دواییه‌ باسێک له‌ ڕێککه‌وتنی سیاسی نه‌کراوه‌.

سه‌عدوون ده‌شڵێت: سه‌پاندنی بودجه‌ به‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌ بێ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ داواکاریی کورد داپه‌رێکی نه‌رێنییه‌ که‌ کارتێکه‌ری له‌سه‌ر قۆناغی داهاتووی عێراق ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12258

Your Comment

You are replying to: .
captcha