به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌پێی ڕاگه‌یێندراوێک ‎ئه‌مڕۆ ھێمن ھه‌ورامی به‌رپرسی كاروباری سیاسی و ‎په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی مه‌كته‌بى سه‌رۆک له كاتى پێشوازی كردن له تۆن ئاله‌رس باڵیۆزی نوێی نه‌رویجی له ئۆردۆن و عێراق ڕای‌گه‌یاند: "پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كه‌شێكى دیموكراسی له‌سه‌ر بنه‌مای پێكھاته‌كانی ناوچه‌كه بخوڵقێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی تاک لایه‌نانه بپارێزرێت و دوور بكه‌وێته‌وه له توندوتیژی".
هێمن ھه‌ورامی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی نێوخۆی عێراق گوتی: "له‌و په‌یامه‌دا كه سه‌رۆک بارزانی بۆ 5ی مارچ ڕای‌گه‌یاند تێیدا به ڕوونی باسی له‌و ناكۆكییانه كردوووه كه له نێوان ھه‌رێم و به‌غدا ھه‌یه، هه‌روه‌ها ھه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ڕووسپییه‌تی كوردی وه‌ده‌رخست كه بۆچی ده‌مانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بین چوونكه ئه‌وان نایانه‌وێت شه‌ریک بین."
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه: "كورد عێراقی فیدڕاڵی بونیاد نایه‌وه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێک دروست بكرێته‌وه كه جێگای شانازی بێت بۆ عێراقییه‌كان نه‌ک مافه‌كانیان زه‌وت بكرێن".
‎له به‌رانبه‌ردا باڵیۆزی نه‌رویجی سوپاس و پێزانینی وڵاته‌که‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه له جه‌نگی دژ به تیرۆر ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به ئه‌وه دا که نه‌رویج به گرنگیه‌وه ده‌ڕوانێته ڕۆلی هه‌رێم له ناوچه‌که‌دا و هاوكات پشتگیریی وڵاته‌که‌ی بۆ دانووستانی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا دووپات کردوووه.
سه‌رچاوه: باس نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment