ئه‌گه‌ر پێویست بێت هێزه‌کانمان ده‌به‌ینه‌‌ عه‌فرین

به‌شی سووریا- ئیلهام ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: بۆ به‌ره‌ڤانی له‌ عه‌فرین هه‌ر کارێک که‌ پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری نێردراوی کوردپرێس بۆ عه‌فرین، ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکراتیک به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که‌ شه‌ڕ دژی داعش بۆیان گرینگه‌، وتی: ئێمه‌ تاکوو کۆتاییی داعش له‌ سووریا له‌گه‌ڵیان شه‌ڕ ده‌که‌ین.

ناوبراو زیادی کرد: داعش مه‌ترسییێکی کۆتایی پێنه‌هاتوووه‌ و پێویسته‌ له‌گه‌ڵیان شه‌ڕ بکرێت، به‌ڵام ئێستا گرینگی ئێمه‌ عه‌فرینه‌.

ئیلهام ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی دایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌گه‌ر پێویست بێت هێزه‌کانمان ده‌بینه‌ عه‌فرین و زیادی کرد: درێژه‌ی هێرشی تورکیا بۆ عه‌فرین، شه‌ڕ دژی داعشی تووشی کێشه‌ کردوووه‌ و ڕوانگه‌ی هێزه‌کانی بۆ شه‌ڕ دژی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ی به‌لاڕێدا بردوووه‌.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌گه‌ری درێژه‌ی هێرشی تورکیا بۆ باکووری سووریا ئێمه‌ ناچارین بۆ به‌ره‌ڤانی له‌ خۆمان کارێک بکه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12255

Your Comment

You are replying to: .
captcha