به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی یاسازانانی ئازادی تورکیا به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێک ئیدعای کرد مێهمه‌ت ئه‌رسه‌لان، هاوسه‌رۆکی پارتی کوردیی ناوچه دیموکراتیکه‌کانی تورکیا له 19ی فێبریڤێریی 2018دا پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی تیپی Lی ڕیزه‌ی کاڵکان ده‌ڕه پاش ئه‌وه‌ی نههێشتوووه پشکنینی جه‌سته‌یی بۆ بکرێت ڕووتیان کرده‌وه و لێیان دا و ئه‌و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌یه تا کاتێکی بێهۆش بوونی درێژه‌ی بوو.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوووه: زۆربهیێک له سیاسه‌توانان و چالاکانی سیاسیی زیندانیی تورکیا به‌و هۆیه‌وه که سه‌رژمێری له زیندان به شێوه‌ی وه‌ستانیان ڕه‌ت کردۆته‌وه ئه‌شکه‌نجه دراون. هاوپه‌یوه‌ند به‌م بابه‌ته باریش ئۆفلاس، پارێزه‌رێکی تورکیا له زینداندا له‌گه‌ڵ مه‌همه‌ت ئه‌رسه‌لان دیداری کردوووه که له ڕاپۆرتێکدا باسی ئه‌و دیداره ده‌کات و ده‌ڵێت: "من خۆم بینیم که سه‌ری ئه‌رسه‌لان هه‌ڵماسی بوو. پشت و که‌مه‌ر و هه‌ر دوو شان و بازوووهکانیشی ڕه‌شه‌و بوو. پاش لێدانی ئه‌ویان بۆ ژوورێک بردبوو و ماوه‌یێک جلوبه‌رگ و به‌تانییان پێی نه‌دابوو. سه‌رۆکی زیندان ڕایگه‌یاندبوو که به‌پێی یاسا و ڕێسای وه‌زاره‌تی داد کار ده‌که‌ن و ده‌بێ ئه‌م کاره ئه‌نجام بدرێت. ئه‌م کاره‌ش بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆڕاگری ده‌که‌ن به هه‌ر له‌ونێک بێت ئه‌نجام ده‌بێت."
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment