بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهمەن مورادنیا لە دیداری فەرماندار و چالاکوانانی ئابووریی بانە ئاماژەی بەوە کرد کە نیازیان ئەوەیە کێشەکان لە بنڕەتەوە چارەسەر بکەن و وتی: بۆ سەروسامان پێدانی ئاڵوگۆڕە سنوورییەکان لە پارێزگای کوردستان لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرکۆمار و دیکەی بەرپرسە پێوەندیدارەکان قسەمان کردووە و دەرەنجامی ڕاوێژ و نامەنووسینەکان بەمزووانە بە خەڵکی ڕادەگەیێنرێت.
مورادنیا باسی لەوە کرد ئەوەی تەنیا تەرکیز لەسەر داهاتی دەروازە سنوورییەکان بکرێت و بژیوی خەڵک لەوێوە دابین ببێت خەسار لە کۆمەڵگا دەدات و وتی: دەبێ شێوازی دابین بوونی بژیوی خەڵک و سیستەمی کەسپوکار گۆڕانکاریی بەسەردا بێت و بەرهەم هێنان، کشتوکاڵ، کێڵگەی ئاوەژی و پیشەسازیش لە سنوورەکاندا جێی خۆیانبکەنەوە و لە هەموو دەفرایەتییەکانیان کەڵک وەربگیردرێت.
ناوبراو سەبارەت بە ناوچەی ئازادی بازرگانیش قسەی کرد و هیوای خواست پێش کۆتایی ساڵ یان لە سەرەتاکانی ساڵی داهاتوو گەڵاڵەی ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان لە گۆڕەپانی مەجلیسدا بخرێتە بەر باس.
ێزگاری کوردستان لە خەڵکی بانە وەکوو خەڵکێکی بافەرهەنگ و هاوڕێی نیزام ناوی برد و لەسەر ئەوە جەختی کردەوە کە دەبێ هەموو متمانە بە یەک بکەین و ڕێگە بە هەل قۆستنەوەی دوژمنان نەدەین تاوەکوو ئاسایشمان بپارێزرێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment