کوردپرێس- ئه‌گه‌ر بکرێت شتێکی یه‌کسانی نێوان ده‌وڵه‌تی ئێستا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌که‌ی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بدۆزینه‌وه بێ گومان پڕۆژه‌ی هه‌موارکراوی سیسته‌می ته‌ندروستی زیاترین لێکچوونی له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌یه چوونکه ئه‌و پڕۆژه‌یه گه‌وره‌ترین پلانی خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تی ڕۆحانییه که ده‌شوبهێندرێت به پڕۆژه‌ی مه‌سکه‌ن مێهرهکهی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه. پڕۆژه‌ی مه‌سکه‌ن مێهری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌و ئه‌نگێزه‌یه جێبه‌جێ کرا که هه‌مووان خانووی هه‌رزانیان ده‌ست بکه‌وێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی کاری پسپۆڕی و کارناسیی پێویستی بۆ نه‌کرا و سه‌رپێچی له یاسا و ڕێسای داڕێژراو کرا و سیسته‌می داراییی پێویست ئاوڕی لێنه‌درایه‌وه له به‌ستێنێکی لێوان لێوان له گه‌نده‌ڵی و ههلخوازانهدا نه‌ک هه‌ر له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که‌ی دوور که‌وته‌وه به‌ڵکوو بوویه کێشه‌یێکی گه‌وره بۆ ده‌وڵه‌ته‌کانی دواتر و به‌ره‌ی داهاتوو. زۆر به‌داخه‌وه وا ده‌رده‌که‌وێت ڕۆحی پۆپۆلیستی و ئیرادهخوازانهی ئه‌و پڕۆژه بێبه‌خته که‌وتۆته جه‌سته‌ی نیوه‌گیانی پڕۆژه‌ی هه‌موارکراوی سیسته‌می ته‌ندروستی و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش تووشی هه‌مان چاره‌نووسی مه‌سکه‌ن مێهر هاتوووه. هۆکار زۆرن به‌ڵام نابێت فاکته‌رێکی گرینگ وه‌کوو ئیرادهخوازی و عهوامپهروهریی مودیر عامان و به‌ڕێوه‌به‌ران و داڕێژه‌رانی پڕۆژه‌که ئیهمال بکرێت. به‌گشتی ئیرادهخوازانی عهوامخواز خۆیان له پشت ده‌سته‌واژه‌ی "به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان" شاردۆته‌وه و شه‌ڕی ڕاستییه‌کان و بنه‌ما زانستییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن. ده‌سته‌واژه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی بابه‌تێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و ناکرێت به‌پێوه‌ری عه‌ینی و مادی بیپێوین به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌نده به‌رفراوانه که هه‌ر سیاسه‌توانێکی پۆپۆلیست ده‌توانێت له پشت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌وه سه‌نگه‌ر بگرێت هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌نجامی هه‌موو به‌رنامه‌یێکی خه‌یاڵی و ئیرادهخوازانه به بێ ئاوڕدانه‌وه له ئاماده‌کردنی ژێرخانی پێویست و به‌ستێنی زه‌رووری له ئاکامدا ده‌که‌وێت و بێ ئه‌نجام ده‌بێت. له‌و باره‌یه‌وه به‌گشتی ده‌کرێت ئاماژه بدرێته پلانی هاوبه‌شی که‌رتی جووتیاری له ڕووسیا که له سییه‌کاندا جێبه‌جێ کرا و پلانی بازدانی به‌ره‌وپێشی وڵاتی چینیش له په‌نجاکان و نه‌خۆشینی ئابووریی ئێران که پاش کرانه‌وه‌ی پاره له حه‌فتاکاندا سه‌ری هه‌ڵدا نموونه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ن.
ئه‌گه‌ر له کاتی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا پێشنیاری پسپۆڕانی خاوه‌ن ته‌کنیک و ئابووری ناسان گوێ لێنه‌گیرا به‌ڵام ته‌نها چه‌ند ساڵی کورت پێویست بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئیرادهخوازیی ڕادیکاڵی ده‌سه‌ڵات له پڕۆژه‌که‌دا ده‌رکه‌وێت. پێش ئه‌وه‌ی که‌لاوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان له مه‌سکه‌ن مێهرهکاندا بڕووخێت قه‌یرانی که‌رتی خانووبه‌ره و گه‌نده‌ڵی و ناکارامه‌ی و کێشه پێشبینی نه‌کراوه‌کان به سه‌ر پڕۆژه‌که‌دا ڕووخا.
وێده‌چێت ئه‌و چارهڕهشییه زووتر تووشی پڕۆژه‌ی هه‌موارکراوی سیسته‌می ته‌ندروستی بوووه. تێشکانی بیمه‌کان، ده‌سته‌به‌ر نه‌بوونی چاکسازی له که‌رتی ته‌ندروستی پاش 5 ساڵ، پاشه‌کشێ و پێداچوونه‌وه‌ی په‌یتا په‌یتا به پڕۆژه‌که‌دا هه‌موو نیشانه و ده‌لاله‌تن له سه‌ر شکست هێنانی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی که کارناسه‌کان پێشتر چه‌ندین جار له سه‌ر لێکه‌وته و تێکچوو و کێشه‌کانی هۆشدارییان دابوو به‌ڵام تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان خرابووه پاڵ که دژ به به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل قسه ده‌که‌ن.
که‌س ناتوانێت نکۆڵی له‌وه بکات که پڕۆژه‌که تا ڕاده‌یێک قازانجی خه‌ڵکی بوووه به‌ڵام ئه‌وه نابێته هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی نادروست بوونی ژێرخانی پڕۆژه‌که چاوپۆشیی لێبکرێت. ئه‌گه‌ر پرسی ته‌ندروستی به دارێکی سه‌وز بشوبهێنین ته‌ندروستی و خواردن ڕیشه و پاڵ و پسێوی داره‌که‌ن و ده‌رمانیش لق و پۆی ئه‌و داره‌ن. کێشه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌و پڕۆژه‌یه که ده‌وڵه‌ت به شانازیی خۆی ده‌زانێت لێره‌دایه ڕیشه و قه‌دی دار تا ڕاده‌یێکی زۆر له به‌رچاو نه‌گیراوه به‌ڵام باخه‌وانێکی کارامه و لێهاتوو و به‌ئه‌زموون هاتوووه و گه‌ڵا و لق و پۆکه‌ی هه‌ڵده‌پاچێ و سه‌مپاشی ده‌کات و جوانی ده‌کات.
چیرۆکی جێگرایه‌تیی وه‌زاره‌تی خواردن و ده‌رمان له وه‌زاره‌تخانه چیرۆکی ئه‌و پیاوه‌یه که له سه‌ر لقه‌که دانیشتبوو و هه‌مان لقی ده‌بڕی باش ده‌زانین پڕۆژه‌که چاکسازیی تێیدا کراوه. جێگا و پێگه‌ی ده‌رمانخانه‌کان گرینگ‌ترین به‌شی ئیهمال کراوی پلانه‌که بوو. به ده‌وڵه‌تی کردنی که‌رتی ده‌رمان و لاوازبوونی که‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجامی پڕۆژه‌ی هه‌موارکردنی سه‌لامه‌ت بوو که به خه‌یاڵی داڕێژه‌ره‌کانی زۆر به‌هێز و به‌رفراوان کرابوو. به‌ڵام لێدوانه‌که‌ی ئه‌مدواییه‌ی جێگرایه‌تیی خواردن و ده‌رمان له‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌نوێنێت.
بڕیادان بۆ هه‌ڵپێچانی ئیمتیازی ئه‌و ده‌رمانخانانه‌ی له سه‌ر پێوه‌ری حه‌شیمه‌ت و مه‌ودای دووری پێکهاتبوون ته‌نها کارێکی ناپسپۆڕانه و کێشه‌ساز نییه به‌ڵکوو دژ به هه‌ڵوێسته‌که‌ی 5 ساڵی ئه‌مدواییه‌ی وه‌زاره‌تخانه‌ی ته‌ندروستییه چوونکه له لایێکی پزیشکه‌کان هان ده‌درێن بێنه که‌رتی ده‌وڵه‌تی و له لایێکی دیکه‌شه‌وه ده‌رمانسازانی ده‌رچووی زانستگاکان ده‌رده‌که‌ن به‌ره‌و که‌رتی تایبه‌تی نیوه‌گیان.
به‌ڕاست ئه‌م دژبهیهکییانه چۆن سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و له کوێیه‌وه دێن؟ یه‌ک وڵام ئه‌مه‌یه: پڕۆژه‌ی هه‌موارکراوی سه‌لامه‌ت ماوه‌ی به‌سه‌ر چوووه و به‌ڵام به فه‌رمی ڕایناگهیێنن. گریمانهیێکی به‌هێزیش ئه‌وه‌یه که پاشه‌کشێ کردنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئه‌و ڕاده‌یه ده‌بینرێت که وه‌زاره‌تخانه‌که وه‌کوو دوورگه ئیداره ده‌کرێت هه‌ر یه‌که و له به‌شه‌کانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان ڕزگار بکه‌ن.
جێگری وه‌زیریش ئه‌زموون و ڕێنمایی و زانیاریی که‌سانی پێشووی خۆی نادیده ده‌گرێت. ناوبراو وتوویه‌تی: ده‌بێ دۆخه‌که‌ی وای لێبێت خه‌ڵکی به‌پێی که‌متر له نیو سه‌عات له هه‌ر شوێنێکی شاره‌که‌دا بن بگه‌نه ده‌رمانخانه. ئه‌و وته‌یه‌ش دژ بهیهکیی زۆری تێیدایه. ئایا شار بکرێته شاری ده‌رمانخانه‌کان شتێکی باشه؟ چۆن یارمه‌تی به که‌رتی ته‌ندروستی ده‌گه‌یێنێت؟ خۆ ئێمه یه‌ک له خراپترین ستایله‌کانی ده‌رمان خواردنمان هه‌یه له جیهاندا. ئایا جه‌نابی وه‌زیر ئاگادار نییه که لانی که‌م نیوه‌ی داراییه‌کانی که‌رتی ده‌رمان له ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ره‌کانی ته‌ندروستیی ده‌وڵه‌تی. بۆچی مه‌گه‌ر بڕیار نه‌بوو له نه‌خۆشخانه‌کان به‌هره له ده‌رمانسازان بگیرێت بۆ ڕاوێژ وه‌رگرتن و دهرماننواندنی دروست؟ پیشه‌ی ده‌رمانسازی و کۆمپانیاکانی به‌ش کردنی ده‌رمان به‌و سووده لێوان لێوان و خه‌یاڵییه‌وه بۆچی هێزی پسپۆڕ به‌کار ناهێنن.
کێشه‌که ته‌نها ده‌ستپێگه‌یشتنی هاووڵاتییان به ده‌رمانخانه‌کان نییه چه‌ندین ته‌وه‌ری گرینگ وه‌کوو ستایلی خواردنی ده‌رمان، هه‌ڵکشانی کوالیتیی ده‌رمان، ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی "مکمل محور" سه‌وه‌ته‌ی ده‌رمانخانه‌کان، گشتگیر کردن و ئامانجدار کردنی چه‌تری ڕێکخراوه‌کانی بیمه ده‌بێت له به‌رچاو بگیرێن که له قسه‌کانی جێگری وه‌زیردا هیچی نه‌ده‌بینرا. ئه‌وه‌ی گۆڕه‌پانه‌که بکاته گۆڕه‌پانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک و چین و پیشه‌کان بێ گومان ڕاست ناکات. خزمه‌ت کردن به خه‌ڵکی به درۆشمدان نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment