به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مسته‌فا دهستیچی سه‌رۆک حیزبی یه‌کێتیی گه‌وره‌ی تورکیا به فه‌رمی پاڵپشتیی خۆی له هاوپه‌یمانیی کۆمارییه‌کانی پارتی داد و گه‌شه- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست ڕاگه‌یاند و گوتی: ئه‌مڕۆکه تورکیا له قۆناغێکی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت. سه‌رده‌مێکی پێش 15ی جووڵایمان هه‌یه و خولی پاش 15ی جووڵای. هه‌ندێک که‌س پێمان ده‌ڵێن بۆچی هه‌ڵوێسته‌که‌تان گۆڕیوه؟ بۆچی زیاتر له 15ی جووڵای ئیتر چی ده‌بوو ڕووی دابا؟ تورکیا به‌ره‌وڕووی داگیرکاری و کووده‌تا و شه‌ڕی ناوخۆ بوویه‌وه. کاتێک شرۆڤه و دیراسه ده‌که‌ین نابێت ئه‌و بابه‌تانه نادیده بگرین.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: ئێمه ئاماده‌ین جگه له پارتی دیموکراتیکی گه‌لان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزبه سیاسییه‌کان بکه‌ین به‌ڵام ڕه‌فتاریشمان ڕوون و ئاشکرایه. ئێمه پاڵپشتی ئه‌و هاوپه‌یمانییه ده‌بین و تا کۆتایییش به‌رده‌وام ده‌بین. ئێستا پارتی کۆماریخوازی گه‌ل بوووه‌ته وته‌بێژی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان. ئێمه‌ش هه‌رگیز ئه‌و ڕه‌فتاره پشتڕاست ناکه‌ینه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment