بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنج شەممە روانگەی سووری ڕایگەیاند لە خۆرئاوای شاری باب لە خۆرهەڵاتی حەلەب شەڕ لەنێوان گرووپە چەكدارە سوورییەكانی هاوپەیمانی توركیا و هێزە كوردییەكاندا رووی داوە.
هەروەها ڕوانگەی سووری لە رۆژی چوار شەممە ئاشكرای كرد سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی هێرشی مووشەكییان كردووەتە سەر ناوچەكانی بن دەستی هێزە كوردییەكان لە باكووری حەلەب .
پێشتریش روانگەی سووری لە 17ی ئەم مانگە ئاشكرای كرد جارێكی دیكە گرووپە چەكدارەكان گوندەكانی باكوری حەلەبیان بۆردوومان كردووە.
هاوكات رۆژی چوار شەممە هاووڵانیانی شارەدێی عەین عیسا لە باكووری رەقە خۆپیشاندانیان سازكردووە لە لای بنكەیێكی رووسی، ناڕەزایەتیان نیشان داوە لەسەر بێدەنگیی ڕووسیا لەبەرامبەر هێرشە بەردەوامەكانی توركیا.
سەرچاوە: خەڵک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment