به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نژاد جه‌هانی فه‌رمانداری سه‌رده‌شت ڕۆژی شه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌ی شۆرای فه‌رهه‌نگی گشتی باسی له مێهره‌جانی به‌یت و حه‌یران کرد و وتی: ئه‌م مێهره‌جانی له ناخی فه‌رهه‌نگ و نه‌ریتی ڕه‌سه‌نی ئێمه‌وه هه‌ڵده‌ستێ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گه‌شه سه‌ندنی فه‌رهانگی گشتی کاریگه‌ریی ده‌بێت کار له‌سه‌ر به‌شی ئابووریش ده‌کات.
ناوبراو ئاماژه‌ی کرده کێشه و گرفتی بواه‌ر جۆربه‌جۆره‌کانی شارستانی سه‌رده‌شت و به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ئه‌م مێهره‌جانه له ساڵانی ڕابردوودا و ده‌ری‌بڕی: به‌داخه‌وه ساڵانی ڕابردوو به‌هۆی نه‌بوونی بووجه و کێشه‌ی ماڵی مێهره‌جانه‌که به‌ڕێوه نه‌چوو به‌ڵام ئه‌وساڵ به هه‌وڵێکی گشتی کاروباره‌که‌ی جێبه‌جێ بووه.
سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی سه‌رده‌شتیش له‌مباره‌وه وتی: ئه‌وساڵ نۆهه‌مین مێهره‌جانی به‌یت و حه‌یران 16 و 17ی ڕه‌شه‌مه له سه‌رده‌شت به‌ڕێوه ده‌چێت و هونه‌رمه‌ندانی 27 پارێزگای وڵات تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن که به گشتی 206 به‌رهه‌می هونه‌رییان بۆ ناوه‌ندی بڕیاردانی مێهره‌جانه‌که ناردووه که 150 به‌رهه‌م تاکه‌که‌سی و 56 به‌رهه‌م کاری گرووپییه که 40 به‌رهه‌می تاکه‌که‌سی و 12 به‌رهه‌می گرووپی ڕێ ده‌به‌نه به‌شی کۆتاییی مێهره‌جان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60105
Your Comment