شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئێران دەكات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران ڕای‌گەیاند: بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم حەفتەیەدا، شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی پارێزگاری هەولێر سەردانی ئێران بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "رۆژی سێشەممەی دابێ، شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی پارێزگاری هەولێر و بەشداریی ژووری بازرگانی و گومرگ و چەند بەشێكی دیكە، سەردانی پارێزگای ورمێ دەكەن لە ئێران".

ئاكرەیی گوتیشی، مەبەست لەو سەردانە، پتەوكردنی پەیوەندیی نێوان هەر دوو لا و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە و هەروەها بۆ ئاسانكاری كردنە لە دەروازەی حاجی ئۆمەران و ئورمییە و ئامادەكاری كردن بۆ كردنەوەی پێشانگاكانی ئێران لە هەولێر.

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران ڕوونیشی كردەوە، پێشتریش سەردان هەبوووە لە نێوان هەر دوو لادا و ماوەیێک سەردانەكان نەمان، ئێستا جارێكی دیكە رێگا خۆش دەكرێت بۆ ئەوەی هاتوچۆ دەست پێ بكاتەوە، بڕیاریشە دوای جەژنی نەورۆز، كۆنفڕانسێكی بازرگانی لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەیش لە ئێستادا ئامادەكاری دەكرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12161

Your Comment

You are replying to: .
captcha