دیداری زەریف و کەری پشتڕاست کرایەوە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پشتڕاستی کردەوە زەریف و کەری لە میونشێن دیداریان کردبێت و وتی: ئەو دیدارە بەشێکە لە سیاسەتی دیپلۆماسیەتی ئێران بە ئاراستە دابین کردنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەو هەواڵانەی پشتڕاست کردەوە کە باسیان لەوە دەکرد وەزیری دەرەوەی وڵات لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشێنی ئاڵمانیا لەگەڵ جۆن کەری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا دیداری کردووە و ئاشکرای کرد: وەزیری دەرەوە هەمیشە لە پەراوێزی ئەم جۆرە کۆنفرانسانەدا لەگەڵ کەسایەتی و هەڵکەوتەی ئامادەبووی ڕێوڕەسمەکە دیدار دەکات و وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکاش هەر لەوانەیە.

قاسمی جەختی کردەوە: ئەم چەشنە دیدارانە بەشێکن لە سیاسەت و راوێژکاری بۆ ڕوون کردنەوەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە باشترین شێوە و هەروەها هاوکاری و هاتوچۆ لەگەڵ هەموو جیهان بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندیی نەتەوەیی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دەری‌بڕی: ڕاستییەکەی ئەوەیە لە جیهانی ئەوڕۆدا دەبێ هەموو هەلێک بەکار بهێنرێت و هونەری دیپلۆماسیی ئێران بۆ شی کردنەوەی سیاسەت و هەڵوەستەکانی ئێران کارێکی هەرە گەورەیە و دیاریشە ئەو کەسانەی جەنابی وەزیر دیداری لەگەڵ کردوون ئێستاکە خەڵکی ئاسایی ئەمریکا هەژمار دەکرێن و سەرەڕای ئەوەی کارتێکەرییان لەسەر دیکەی خەڵکدا هەیە ڕەخنەشیان لە دەوڵەتی ترەمپ زۆرە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12147

Your Comment

You are replying to: .
captcha