به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، "ئێستا کچێک نیشتمانمه" دووهه‌مین به‌رهه‌می دژه شه‌ڕی ئێدریس مه‌حموودیانه که له سنووردا ڕوو ده‌دات و په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤ له خاڵی سیفری مه‌رزی لێکداوه‌ته‌وه. ناوی فیلمه‌که له ڕۆمانی شیعرێک به‌و ناوه‌وه به‌رهه‌می شاعیری گه‌وره‌ی کورد شێرکۆ بێکه‌س گیراوه.
ئێدریس مه‌حموودیان ده‌رهێنه‌ری لاوی سه‌قزی کورته‌فیلمێکی دیکه‌ی به ناوی بادباده‌ک و به‌ڵگه‌فیلمێکی درێژ به ناوی ده‌نگێک له ناوچه‌ی تیله‌کۆ (عه‌تاخانی باشماخی سه‌قز)ی له هه‌گبه‌دایه و پێشتریش به فیلمی بادباده‌ک له فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییی منداڵی ئیسفه‌هان و فلیکیۆی له‌نده‌ن به‌شداری کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment