به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیرشادی ئیسلامیی کوردستان بۆ هه‌واڵنێرانی وت: ئه‌مه حه‌فته‌مین جاره که پیشانگای کتێب له پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت که بڵاڤگه ناوخۆیی و بیانییه‌کان تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن.
جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که 628 بڵاڤگه‌ی ناوخۆیی و بیانی بۆ به‌شداری کردن له هه‌ڵبژاردن ناونووسی‌یان کردوووه که 338 بڵاڤگه هه‌ڵبژێردراون.
ناوبراو زیادی کرد: 14 بڵاڤگه‌ی پارێزگای کوردستان به دوو هه‌زار و 200 کتێب و 14 بڵاڤگه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق به دوو هه‌زار و 718 کتێب له پیشانگاکه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن.
قه‌لعه‌شاخانی ڕێژه‌ی داشکانی پیشانگاکه‌ی له‌سه‌دا 30 ڕاگه‌یاند و وتی له‌سه‌دا 10 له لایه‌ن بڵاڤگه‌که و له لایه‌ن فه‌رهه‌نگی ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کوردستانیشه‌وه له‌سه‌دا 20.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment