بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بیناڵی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە سەردانی زانکۆی بەرگریی نەتەوەییی تورکیای کرد و لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون لە کانتۆنی کوردنشینی عەفرینی سووریا ڕایگەیاند: ئەم هەڵمەتە سەربازییە لە مافی تورکیا بۆ بەرگری لە خۆیەوە سەرچاوە دەگرێت و مافێکی شەرعییە و بەردەوامیش دەبێت تا دەگاتە ئامانج.
لە درێژەدا یڵدرم باسی لەوەش کرد: کۆتاییی ئەم ئۆپەراسیۆنە تەنیا کاتێک ڕوو دەدات کە هەموو گرووپە تیرۆریستییەکان و دەستوپێوەندەکانیان لەناو بچن. بە هیچ شێوەیێک ئەم ئۆپەراسیۆنە بە عەفرین سنووردار نەکراوەتەوە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی یەنی شەفەق
Your Comment