شاهۆز حەسەن هاوسەرۆکی PYD بە هەواڵنێری نێردراوی کوردپرێسی وت: تا ئەم کاتە دەوڵەتی سووریا لە بەرانبەر هێرشەکەی تورکیاوەبۆ عەفرین کارێکی جدیی نەکردوووە ئەوەش خۆیە کێشەیێکی گەورەیە و ئەو پرسیارە دروست دەکات کە بۆچی دەوڵەتی مەرکەزی تا ئێستا لە بەرانبەر هێرشەکەی تورکیاوە بێدەنگ بوووە.
ناوبراو درێژەی پێدا: دەوڵەتی سووریا باسی پاراستنی یەکپارچەییی خاکی سووریا دەکات بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی جدی و کرداری نەبینراوە بۆ بەرپەرچدانەوە ئەو هێرشانەی تورکیا کردوویەتیە سەر سنوورەکانی سووریا تەنانەت لە ڕێگای نەتەوە یەکگرتوووەکانیشەوە هیچی نەکردوووە.
شاهۆز حەسەن وتیشی: ڕاستە دەوڵەتی مەرکزی ژمارەیێک لە هێزە مەدەنییەکانی سەر بە دەوڵەتی ناردۆتە عەفرین بەڵام ئەوە هەنگاوێکی لاوازە و بینیشمان کە تورکیا ئەو هێزانەی کردە ئامانج و ژمارەیێکیشیان کوژران یان بریندار بوون.
هاوسەرۆکی PYD ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەگەر عەفرین بەشێکە لە خاکی سووریا با دەوڵەتی مەرکەزی بێت و لە بەرانبەر دەستدرێژییەکەی تورکیاوە بەرگری لەو ناوچەیە بکات.
شاهۆز حەسەن لە وەڵامی ئەو پرسسیارەی کوردپرێسدا کە گوتراوە هێزەکانی سووریای دیموکرات بەرەو عەفرین جووڵەیان کردوووە و وازیان لە شەڕی داعش هێناوە وتی:من ئەو هەواڵەم نەبیستوووە و شەڕی ئێمەش دژ بە داعش هەر بەردەوامە.
ناوبراو درێژەی پێدا: تا ئەو کاتەی هێرشی داعش مابێت هێزەکانی ئێمە و بەتایبەت هێزی سوپای دیموکراتیکی سووریا ئەرکی خۆی بۆ شەڕی دژ بە داعش ڕادەپەڕێنێت.
ئەو بەرپرسە کوردە سوورییە لە بارەی شەڕی عەفرین و شوێندانەریی ئەو شەڕە لە سەر شەڕی داعش وتیشی: ڕاستییەکە ئەوەیە هێرشی تورکیابۆ سەر کانتۆنی عەفرین کاریگەریی زۆری کردۆتە سەر شەڕی ئێمە دژ بە داعش و ئەگەری ئەوە هەیە ئەو گرووپە تیرۆریستییە بەخۆیدا بێتەوە و خۆی یەک بخاتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: هەموو هێزێکی نێودەوڵەتی بەرپرسیارە لە هێرشەکەی تورکیا دژ بە ئێمە. تورکیا بەو ڕەفتارەی خۆی دەرفەتێکی مەزن دەداتە داعش بۆ ئەوەی ببووژێتەوە و بکەوێتەوە خۆی.
هەواڵنێری کوردپرێس ئەو پرسیارەشی لە هاوسەرۆکی PYD کرد کە ئئەگەر ئەمریکا، ڕووسیا و دەوڵەتی سووریا دژ بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین هیچ نەکەن هەنگاوی دواتری ئێوە چی دەبێت؟
شاهۆز حەسەن لە وەڵامدا وتی: بەرخۆدان بەردەوام دەبێت. ئێمە پاشەکشێ ناکەین. لە هەمان ڕۆژی یەکەمیشەوە کە بناغەی چالاکیی دیموکراسییانەمان لە سووریا بنیات نا بەئاشکرا وتمان پشت بە هیچ دەسەڵات و هێزێک نابەستین.
ناوبراو زیادی کرد: بەرخۆدانی ئێمە بەردەوام دەبێت و ئێمەش بەو بەرخۆدانە ڕای گشتیی جیهانمان لەگەڵ دەبێت.
Your Comment