ئاوڕدانەوە لە ژێرخانی جادەی مەرزەکان ئەولەویەتی یەکەمی ئێمەیە لە کەرتی جادەسازیدا

بەشی ئیلام- جێگری ئاوەدانکاریی پارێزگاری ئیلام وتوویەتی ئەو جادانەی دەگەنە سنوورەکان لای ئێمە گرینگن و لە یەکەمایەتیدا دەبن بۆ کەرتی جادە سازی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەحمەد کەرەمی لە میانی بەسەر کردنەوەی چەند پڕۆژەی جادەسازیدا وتی: بە ئاوڕدانەوە لەوەی زیارەتکارانی چلەی ماتەمین لە مەرزی ئیلامەوە هاتوچۆ دەکەن دەبێت لە پلانێکی گونجاو لە کەرتی جادە سازیدا کار بکرێت.

ناوبراو لەبارەی ئەو جادانەوە کە دەگەنە مەرزی ئیلام و زیارەتکارانی ئەربەعینی پێدا دەڕۆن وتیشی ئەو پڕۆژانە لە یەکەمایەتی کاری ئێمەدایە و دەبێت ڕەوتی چالاکی لەو بەشەدا خێراتر بکرێت و هەموو هەوڵێک بدرێت بۆ ئەوەیزیارەتکارانی چلەی ماتەمین ڕەزایەتی تەواویان هەبێت.

News Code 12083

Your Comment

You are replying to: .
captcha