بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕایان دیلۆن وتەبێژی هاوپەیمانیی دژەداعش لە گفتوگۆی حەفتانەی خۆیدا لە ڕێگای ویدیۆ کۆنفڕانسەوە هێزی دیموکراتیکی سووریای بە هێزێکی کارامە وەسف کرد کە توانای ئەوەیان هەیە هاوکارییان بکرێت و ئەمریکاش بەردەوام دەبێ لە یارمەتی دانیان.
دلۆن ژمارەی ئەو هێزانەی87 هەزار کەس ڕاگەیاند کەلە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 30 هەزار کەس زیادی کردوووە.
ناوبراو سەبارەت بە پێکهاتەی هێزەکەش وتی ئەو هێزانە بریتین لە کورد، عەرەب، تورکمان، ئێزدی و ... بەڵام سەرکردایەتیی ئەو هێزانە کورد دەیکات و زۆرینەی فەرماندەکان کوردن.
سەرچاوە: ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا
Your Comment