سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا سەردانی بەغدای کرد

بەشی تورکیا- جەنراڵ خه‌لوسی ئاكه‌ر، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا سەردانی بەغدای کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1/3/2018، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ به‌غدا پێشوازی لێ كراوه‌.

به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا بۆ به‌غدا ئاشكرا نه‌كردووه‌.

سەردانی ئاکەر لە هەلومەرجێکدا ئەنجام دەدرێت کە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق داوای لە حکوومەتی ئەو وڵاتە کردووە بۆ چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق کە بۆ شەڕی داعش هاتبوون ڕێکەوتێک دیاری بکات.

شایانی باسە تورکیا لە کەمپی "بعشیقە"ی عێراقدا بوونی سەربازیی هەیە.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12075

Your Comment

You are replying to: .
captcha