ئەمریکا بەرنامەی فراوانی بۆ کوردەکانی سووریا هەیە

بەشی جیهان- ڕابێرت فۆرد دەنووسێت ئەمریکا بەرنامەی فراوانی بۆ کوردەکانی سووریا هەیە، دەوڵەتی ترەمپ دەیهەوێت ئەمساڵ 500 ملیۆن دۆلار بۆ کوردەکان تەرخان بکات و دەوڵەتێکی خۆجێیی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرپا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕابێرت فورد باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا لە یادداشتێکدا کە لە ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئاتلانتیک بڵاو کراوەتەوە دەڵێت بەرنامەکانی ئەمریکا لە سووریا زۆرن و تەنها شکستی داعش نییە. واشنتن دەیهەوێت لە ڕێگای پاڵپشتی کردنی سەربازی لە کوردەکان و دروست کردنی دەوڵەتێکی خۆجێیی بۆ ماوەیێکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بمێنێتەوە.

ڕابرت فورد لە درێژەدا دەنووسێت: دەوڵەتی ترەمپ لە بودجەی ئەمساڵدا 300 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بە سەرکردایەتی کوردەکان تەرخان کردووە و ئەو بڕە پارەیەش جیایە لەو 293 ملیۆن دۆلارەی کە بۆ مەشق و ڕاهێنانی ئەو هێزانە دابینی کردووە. دەوڵەتی ترەمپ بە گشتی 500 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی سووریای دیوکراتیک دابین دەکات.

ناوبراو لە درێژەدا دەنووسێت دەوڵەتی ترەمپ دەیهەوێت لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیکدا مەشق و ڕاهێنان بە 35000 کەس بکات و هێزێکی ئاسایشی خۆجێیی پێکبێێنت.

فورد دەڵێت ئەمریکا بۆ ئەو بەرنامەیە کە لە سووریادا هەیەتی خەرجێکی گەورەی کردووە و داهاتووی خۆی تەنها لەسەر هاوکاری کردن لەگەڵ یەک هێزە لەو هێزانە کە لە سووریا کاریگەرن داناوە، کە ئەوەش ڕیسکێکی گەورەیە بۆ ئەمریکا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12068

Your Comment

You are replying to: .
captcha