بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئەمنی ئاگادار بە میللەت-ی رایگه‌یاندووە که هێزه ئه‌منییه‌کانی سلێمانی سێ که‌سیان له‌سه‌ر دۆسێی هێرش کردنه‌سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستگیر کردووه که هه‌رسێکیان له ناو پارتی دیموکراتی کوردستان پله‌ی سه‌ربازییان هه‌یه.
سه‌رچاوه‌که وتی: "ئه‌و سێ که‌سه هاوکاری (حامیده سوور) ئه‌و که‌سه‌ی هێرشی کرده‌سه‌ر غالب محه‌مه‌دیان کردووه تا له سنووری سلێمانی ده‌ربازی بێت و بچێته هه‌ولێر".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که ئه‌و سێ که‌سه‌ش به‌ناوه‌کانی (ا. ع. ا.) به پله‌ی عه‌قید، (م. س. د.) به پله‌ی نه‌قیب و (ج. ص. ص.) پله‌ی مولازم، له ریزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستاندان.
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت: "دوای لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ که‌سه، هه‌ڕەشه‌یه‌ک له‌سه‌ر گیانی په‌رله‌مانتارێکی تری عێراق له سلێمانی پوچه‌ڵکرایه‌وه".
روونیشی کرده‌وه که ئه‌و سێ که‌سه دانیان ناوه به‌وه‌ی که هێرش کردنه‌سه‌ر غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی شه‌ماڵ عه‌لی لێپرسراوی پاراستنی پارتی بووه له سلێمانی.
سه‌رچاوه‌که ئاشکراشی کرد که هه‌ریه‌ک له "لیوا فازڵی مه‌لیح به‌رپرسی ئاسایشی پاراستن له سلێمانی و ئاری ئه‌حمه‌د سه‌لام به‌رپرسی نووسینگه‌ی داتا و زانیاری له لقی چواری پارتی و راشێر محه‌مه‌د به‌رپرسی کۆکردنه‌وه، له دۆسێی هێرش کردنه‌سه‌ر غالب محه‌مه‌د و پلاندانان بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێکی تری عێراق له سلێمانی تێوه‌گلاون".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان ئه‌و تیمه‌ی پاراستنی پارتی به سه‌رپه‌رشتی شه‌ماڵ عه‌لی لێپرسراوی پاراستنی پارتی له سلێمانی له چه‌ند تاوانێک دژ به رۆژنامه‌نووسان و خۆپیشانده‌ران له ناوچه‌کانی تری کوردستان تێوه گلاون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشکراشی کردووە که دوای دانپێدانانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی پاراستن له سلێمانی، پارتی دیموکراتی کوردستان له ئاستی باڵادا فشاره‌کانی ده‌ستپێکردووه و داوای له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کردووه هه‌موو که‌سانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه ده‌ستگیرکراون، ئازاد بکرێن.
سه‌رچاوه‌که راشیگه‌یاند که ته‌نانه‌ت کار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی پارتی هه‌ڕەشه‌ی دوو ئیداره‌یی و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ئازاردانی چالاکوانان و ده‌ستگیرکراوانی بادینانیشی کردووه، گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پاراستن که ده‌ستگیرکراون، ئازاد نه‌کرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment