ئەرتەشی تورکیا نەگەیشتۆتە قووڵایی خاکی سووریا

بەشی سووریا- هەواڵنێری ئەلمەیادین جەخت دەکاتەوە ئەرتەشی توریکا لە هێرشەکەیدا بۆ سەر عەفرین تەنها دەستی بەسەر چەند گوندێکدا لە قووڵایی 5 کیلۆمەتریی سووریا گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە هەواڵدەریی ئەلمانیتۆر ڕایگەیاند: هێزەکانی یەپەگە لە ناوچەکانی "شێخ خورۆز" و "قستل مقدارد"دا ماونەتەوە و ئەو ناوچانە لە لایەن تورکیاوە کونترۆڵ نەکراوە.

ئەو هەواڵنێرە جەختیشی کردەوە ئەرتەشی تورکیا تەنها دەستی بەسەر چەند گوندێک لە قووڵایی 5 کیلۆمەتریدا گرتووە و نەگەیشتووەتە قووڵایی خاکی سووریا و بوردوومانەکانی ئەرتەشی تورکیا بە توندی بەردەوامە.

هەواڵنێری ئەلمەیادین دەیشڵێت یەپەگە هێشتا لە بەرەی باکووردا نەدووڕاوە و جەختیشی کرد ئەرتەشی تورکیا بەردەوام شارۆچکەی بلبلێ، ناوچەی کوتلی و قستل تۆپباران دەکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12025

Your Comment

You are replying to: .
captcha