ساڵح موسلیم پاش ئازادکرانی چی وت

به‌شی سووریا- ساڵح موسلیم وتوویه‌تی: ئامانجی تورکیا له‌ ده‌ستبه‌سه‌رکردنی من ئه‌وه‌ بوو ڕێگری بکات له‌ باس کردنی بابه‌تی عه‌فرین له‌ دانوستانی کورده‌کانی سووریا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپا و وتیشی: حکوومه‌تی تورکیا به‌و ئاواته‌ی خۆی ناگات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوسه‌رۆکی پێشووی PYD که‌ هاوکات به‌رپرسی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی (TEV-DEM)ه‌ پاش ئازادکرانی له‌ وڵاتی چێک سه‌باره‌ت به‌ پێداگریی حکوومه‌تی تورکیا بۆ ده‌ستگیر کرانی ناوبراو و ڕێگری کردن له‌ باس کردنی پرسی عه‌فرین له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌وان هه‌رگیز به‌و ئامانجه‌ی خۆیان ناگه‌ن."

موسلیم له‌ یه‌که‌م لێدوانی خۆی پاش ئازادکرانی زیادی کرد: حوکمی ده‌ستبه‌سه‌رکرانی من له‌ لایه‌ن سیسته‌می داده‌وه‌ ده‌ر کرابوو. من برامه‌ به‌رده‌م دادگه‌ و چوون من هاووڵاتیی وڵاتێکی ترم دادگه‌ بڕیاری دا ئازادم بکات.

ناوبراو سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی کرد له‌ ئازاد کردنیدا ماندوو بوون.

موسلیم وتیشی: ئێمه‌ هه‌موو یه‌کین. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئێستا ئێمه‌ بێده‌نگ بکه‌ن که‌ له‌سه‌ر عه‌فرین خه‌ریکی گفتوگۆ کردنین له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا به‌ڵام قه‌ت به‌و ئامانجه‌ی خۆیان ناگه‌ن. ئه‌ورووپا خاوه‌ن ده‌ستوور و یاسایه‌. له‌وێ که‌س له‌ ژێر فه‌رمانی حکوومه‌تی تورکیا نییه‌. ئه‌وان ناتوانن کورد بێده‌نگ بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12019

Your Comment

You are replying to: .
captcha