بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدل ئیست نیووز بڵاوی كردۆته‌وه، دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو، بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار بە مووشەک بۆردوومان كرا.
ئه‌وه‌شى ڕوون كردۆته‌وه، بۆردوومانه‌كه له‌ڕێگه‌ى 10 ڕۆکێتی کاتیۆشا بووه و بنکەی سه‌ربازه‌كانى ئه‌مریكاى كردۆته ئامانج، به‌ڵام تائێستا زیانه‌كان ئاشكرا نه‌بوون.
کەناڵی ئەلجەزیرەش لە هەواڵێکدا ئەو هێرشەی پشتڕاست کردۆتەوە.
هێشتا سەرچاوە فەرمییەکان لەمبارەوە هیچ زانیارییێکیان بڵاو نەکردۆتەوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment