به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی ئه‌مریکا له دانیشتنی کۆمیسیۆنی هێزی چه‌کداری کۆنگرێسدا جه‌ختی کرده‌وه ئه‌و وڵاته له ناوچه‌ی عه‌فرین که هێزی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا شه‌ڕ ده‌که‌ن به‌ره‌وڕووی کێشه بۆته‌وه.
جۆزێف ڤۆتێل شه‌هاده‌ی ئه‌وه‌شی دا که تورکیا مانگی جانیڤێری ده‌ستی به هێرشی ئاسمانی و وشکانی کردوووه بۆ سه‌ر کانتۆنی عه‌فرین که زۆرینه‌ی دانیشتوووانی کوردن و ئه‌مریکا له‌وێ نییه و هیچ پێوه‌ندییێکی به ئه‌مریکاوه نییه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌گه‌رچی ئێمه پێوه‌ندیمان به ئه‌و هێزه‌ی یه‌په‌گه‌وه نییه که پێشتر هاوکاریی ڕووسیا و ده‌وڵه‌تی سووریایان کردوووه به‌ڵام ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ڕاسته‌وخۆ شوێندانه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر شکست هێنانی به ته‌واوه‌تیی داعش.
جۆزێف ڤۆتێل وتیشی: ژماره‌یێک له هێزه‌کانی کوردی سووریا که له ده‌وروبه‌ری ڕووباری فورات بۆ شه‌ڕی داعش هاوکاری ئه‌مریکا ده‌که‌ن خزم و که‌سوکاری کورده‌کانی عه‌فرینن و ئه‌و ناوچه‌یه‌یان چۆڵ کردوووه و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی تورکیا چوونه‌ته عه‌فرین.
به وته‌ی ڤۆتێل ئه‌و هێزه کوردییانه ناچارن یان بچنه عه‌فرین و به هانای که‌سوکاره‌که‌یانه‌وه بن یان له ده‌ڤه‌ری ڕووباری فورات بمێننه‌وه بۆ درێژه‌پێدانی ئۆپه‌راسیۆنی دژه‌داعش.
ئه‌و ژێنڕاڵه ئه‌مریکییه هاوپه‌یمانێتیی واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌ی له باشترین ئاستدا وه‌سف کرد و گوتی: ئێمه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا یان هه‌ر گرووپێکی‌تر که هه‌ڕه‌شه له سنووره‌کانی تورکیا بکات یارمه‌تیی ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ین به‌ڵام ئێمه ده‌بێت پێ‌داگر بین له‌سه‌ر دان به خۆدا گرتن چوونکه کاره‌کانی ئه‌و گرووپانه که‌مپێنی شه‌ڕی دژ به داعش تووشی مه‌ترسی ده‌کات.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی بریت بارتی ئه‌مه‌ریکا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment