به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا "جعفر البطاط" به ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الغدپرس"ی وتوووه: ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی پۆلیسی فیدڕاڵ که‌تیبه‌ی زرێپۆشی ناردۆته پارێزگای که‌رکووک.
ناوبراو وتیشی: ئه‌و ده‌نگۆیانه که باس له پاشه‌کشێ کردنی فه‌وجه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵ له پارێزگای که‌رکووک ده‌که‌ن ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
"البطاط" زیادی کرد: داعش له باری سه‌ربازییه‌وه کۆتاییی پێهاتوووه و شانه‌ی هه‌واڵگری له که‌تیبه جۆربه‌جۆره ئه‌منی و سه‌ربازی و ئاسایشییه‌کاندا بۆ ناسین و به‌دواداچوونی داعشییه‌کان له که‌رکووک پێکهاتوووه.
ناوبراو دۆخی ئه‌منیی شاری حه‌ویجه و ناوچه‌کانی دیکه‌ی که‌رکووکی به باش وه‌سف کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment