ده‌نگۆی پاشه‌کشێ کردنی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق له‌ که‌رکووک ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ که‌ باس له‌ پاشه‌کشێ کردنی فه‌وجه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵ له‌ پارێزگای که‌رکووک ده‌که‌ن و وتیشی: که‌تیبه‌ی زرێپۆشمان ناردۆته‌ که‌رکووک.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا "جعفر البطاط" به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الغدپرس"ی وتوووه‌: ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی پۆلیسی فیدڕاڵ که‌تیبه‌ی زرێپۆشی ناردۆته‌ پارێزگای که‌رکووک.

ناوبراو وتیشی: ئه‌و ده‌نگۆیانه که‌ باس له‌ پاشه‌کشێ کردنی فه‌وجه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵ له‌ پارێزگای که‌رکووک ده‌که‌ن ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

"البطاط" زیادی کرد: داعش له‌ باری سه‌ربازییه‌وه‌ کۆتاییی پێهاتوووه‌ و شانه‌ی هه‌واڵگری له‌ که‌تیبه‌ جۆربه‌جۆره‌ ئه‌منی و سه‌ربازی و ئاسایشییه‌کاندا بۆ ناسین و به‌دواداچوونی داعشییه‌کان له‌ که‌رکووک پێکهاتوووه‌.

ناوبراو دۆخی ئه‌منیی شاری حه‌ویجه‌ و ناوچه‌کانی دیکه‌ی که‌رکووکی به‌ باش وه‌سف کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12003

Your Comment

You are replying to: .
captcha