کوردپرێس: بێگومان ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان گێچهڵسهرترین که‌سایه‌تیی سیاسیی سه‌رده‌مه له تورکیا. ڕه‌نگه پاش که‌ماڵ مسته‌فا پاشا له مێژووی کۆماری تورکیادا که‌س وه‌ک ئه‌ردۆغان نه‌بێت که به‌م شێوازه که‌وتبێته به‌ر ڕه‌خنه و ستایشی میدیا و ڕای گشتی له تورکیا و جیهان.
ئه‌ردۆغان ته‌مه‌ن 64 ساڵ له ماوه‌ی 30 ساڵ له سیاسه‌توانێکی نامۆی شوێنکه‌وتووی نه‌جمه‌ددین ئه‌ربه‌کان گه‌یشته به بڕشتترین که‌سایه‌تیی سیاسیی تورکیا. ناوبراو ئێستا وه‌کوو سه‌رکۆماری تورکیا هه‌موو بڕیاره سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌وه‌ش پرسێکه که ته‌نها په‌یوه‌ست به پۆستی ئه‌ردۆغانه‌وه نییه به‌ڵکوو که‌سایه‌تیی ئه‌و سه‌رکرده سیاسییه تورکه له به بڕشت بوونی ناوبراودا ده‌وری تایبه‌ت ده‌گێڕێت.
ئه‌ردۆغان به هه‌مان چه‌شنی سیاسه‌تی ناوخۆ ئه‌ندازیار و بڕیارده‌ری کۆتاییی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیاشه. خاڵی سه‌ره‌کی سه‌باره‌ت به بڕیاری ناوبراو ئه‌وه‌یه که بڕیاره‌کانی پێشبینی ناکرێن. بابه‌تی دووهه‌م ئه‌وه‌یه هه‌ندێک جار وه‌رچه‌رخانی 180 ده‌ره‌جه‌یی له بڕیارداندا ده‌بینرێت. سێهه‌م خۆ به قاره‌مان نواندنی ئه‌ردۆغان. ئه‌مه‌ی دوایییان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا زیاتر له ڕه‌فتاری سیاسیی ئه‌ردۆغاندا بینراوه. خاڵی گرینگ له سیاسه‌تی دوو ده‌یه‌ی ڕابردووی ئه‌ردۆغان دوو هه‌ڵوێستی ئاشکرای ناوبراوه له‌سه‌ر پرسی کورد و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا. ئه‌ردۆغان پێشتر پاڵپشتی دانووستاندن و ئاسانکاری کردن بوو سه‌باره‌ت به کورده‌کانی ئه‌و وڵاته. ناوبراو وه‌کوو که‌سایه‌تییێکی به‌ڕێز ناوی له ئۆجه‌لان ده‌برد و فه‌رمانی کرد به ئاشکرا و به نهێنی دانووستان له‌گه‌ڵ حیزبه‌که‌ی ئۆجه‌لان واتا په‌که‌که بکرێت. له‌سه‌ر پرسی کوردی تورکیا بڕوای وابوو ده‌بێت که‌شێکی کراوه ئاماده بکرێت هه‌ندێک جاریش له باری بژێوی ژیانی کورده‌وه ئاسانکاریی ده‌کرد. ئه‌ردۆغان تا ئه‌و ڕاده‌یه چوووه پێشێ که چاودێره سیاسییه‌کان مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان وێنا ده‌کرد که چاره‌نووسی تۆرگۆت ئۆزاڵ سه‌رۆک کۆماری پێشووتری تورکیا به نسیبی ئه‌ردۆغانیش بێت. تا ئه‌م قۆناغه ئه‌ردۆغان وه‌کوو پاڵه‌وانی ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ کورد و زامنی کۆده‌نگی و یه‌کڕیزیی تورکیا ده‌رکه‌وتبوو به‌ڵام له ساڵی 2015وه به یه‌کجاری پرسی دانووستاندن له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌ڵپێچرا و شارێکی نێو شاری درێژخایه‌ن و وێرانکه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه سه‌ربازییه کورده ده‌ستی پێ‌کرد. زۆرینه‌ی شاره‌کانی کوردستانی تورکیا که ده‌سه‌ڵاتی په‌که‌که‌ی تێدا زاڵ بوو ڕووخێندران شڕنا‌خ، جزیره، سوور و... به‌شێک له‌و شارانه بوون که هه‌ندێک جار تا سه‌دا 50 حه‌شیمه‌تیان دابه‌زی ئه‌وه‌ش به هۆی شه‌ڕ و ئاواره‌یییه‌وه بوو. شڕنا‌خ و جزیره کاول بوون. سه‌دان که‌س گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا نه‌ک هه‌ر لایه‌نگرانی په‌که‌که به‌ڵکوو سه‌رکرده سیاسییه‌کانی حیزبه ده‌ستوورییه‌کانی کوردی تورکیاش وه‌کوو HDP ده‌ستبه‌سه‌ر کران. نوێنه‌رانی کوردی په‌رله‌مان خرانه زیندان و به کورتی ئه‌ردۆغان هه‌موو دونیای به سه‌ر ئه‌و کوردانه‌دا که هیوای چاکسازی و ڕیفۆرمیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زیدا بوو ڕووخاند ئه‌وه‌ش گه‌ورترین وه‌رچه‌رخانی سیاسیی ئه‌ردۆغان به‌رانبه‌ر به کورد بوو. ئێستا چیتر که‌س ناتوانێت باسی پاڵپشتیی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی چاره کردنی پرسی کورده‌وه بکات. ئێستا گه‌ورترین هاوپه‌یمانی نێوخۆی ئه‌ردۆغان ده‌وڵه‌ت باخچه‌لییه. باخچه‌لی سه‌رۆکی توندڕه‌وترین حیزبی ناسراوی تورکیایه. پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا پارتی ئه‌و پانتورکانهیه که ڕادیکاڵترین سیاسه‌تیان دژ به کورد هه‌یه. ئه‌ردۆغان ئێستا له ساحه‌ی سیاسیی تورکیا جگه له باخچه‌لی که‌سی نییه. له‌م سیناریۆیه‌دا ئه‌ردۆغان دیرۆکی نیشتمانخوازی تورکه و وه‌کوو نیشتمانپه‌روه‌رێکی ته‌واو عه‌یار خۆ ده‌نوێنێت.
به‌ڵام له باری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ردۆغان چی ڕوو ده‌دات؟ ڕه‌نگه که‌س بیری له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه یه‌که‌م موسڵمانێک که خه‌ڵاتی کۆمیته‌ی ئه‌مریکیی جووله‌که‌کانی پێ به‌خشرا ئه‌مڕۆ له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا له نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوا هیچ هاوڕێیێکی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌کانی ده‌یه‌ی ڕابردوودا که بۆ ئه‌ڵمانیا کردبووی داوای له تورکه‌کانی ئه‌و وڵاته کردبوو زمانی ئه‌ڵمانی فێر ببن و خۆیان له‌گه‌ڵ که‌لتووری ئه‌ڵمانیا ته‌با بکه‌ن. چه‌ندین جار پاڵپشتیی ئه‌ورووپای کرد و هه‌وڵی دا ستانده‌ری پێویست بۆ چوونه ناو یه‌کێتیی ئه‌ورووپا بڕه‌خسێنێت. له‌و سیناریۆیه‌دا ئه‌ردۆغان سهرکردهیێکه به ستانده‌ری دیموکراسیی پێویستی ڕۆژئاواوه.
ناوبراو له سه‌روبه‌ندی سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیرانه‌وه جێی متمانه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا بوو. که‌س بیری له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه ڕۆژێک شه‌ریکه ئه‌مریکی و ئه‌ورووپییه‌کانی خۆی به یاخی و دز و بکوژ وه‌سف بکات به‌ڵام ئه‌مڕۆکه ئه‌ردۆغان سیمای دوژمنی ژماره 1ی له وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ خۆ کێشاوه. ئێستا پرسیاره‌که ئه‌مه‌یه: چی وای له ئه‌ردۆغان کرد هه‌ڵوێسته‌کانی بگاته ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ؟ ئاماژه به چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کیی ئه‌و هۆکارانه ده‌ده‌ین:
ئه‌ردۆغان له ماوه‌ی دوو ده‌یه چالاکیی سیاسیی خۆیدا سه‌لماندی به‌رده‌وام حه‌ز ده‌کات بڕیارده‌ری کۆتایی خۆی بێت. پاش ئه‌وه‌ی بوووه سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا هێدی هێدی عه‌بدوڵڵا گویلی له که‌سایه‌تیی یه‌که‌می ئاک‌پارتی کێشایه خواره‌وه و هه‌ر کهسایهتییێکیتریش به‌نیاز بوو خۆ هه‌ڵکێشێت ئه‌ردۆغان ڕێگه‌ی پێ نه‌ده‌دا له ساحه‌ی سیاسی‌دا پێشکه‌وتن به‌خۆوه ببینێت. جگه له عه‌بدوڵڵا گویل نموونه‌ی زۆر له‌وباره‌یه‌وه هه‌ن؛ داوودئۆغڵۆ، ده‌میرتاش، قلیچدارئۆغڵۆ و ژماره‌یێکی زۆر له ئه‌ندامانی ئاک‌پارتی به‌ر غه‌زه‌بی ئه‌ردۆغان که‌وتوون و به کرداری له گۆڕه‌پانی سیاسیی تورکیا دوور خراونه‌ته‌وه. ئه‌ردۆغان سه‌لماندوویه‌تی هه‌رگیز له هه‌ڵوێستی خۆی ناکشێته‌وه و ئاماده نییه به هیچ له‌ونێک چاوپۆشی له ژماره یه‌ک بوونی خۆی بکات. کاتێک بینی ڕێگه‌پێدان به کورد له بواری سیاسی‌دا ده‌بێته‌هۆی لاواز کردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردی تێکشکاند. گرینگ‌ترین بابه‌ت له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌نگه زۆره‌ی ده‌میرتاش له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار‌دا هێنای و HDP چوووه په‌رله‌مانی تورکیا و ژماره‌ی کورسییه‌کانی ئاک‌پارتی که‌می کرد. ئه‌ردۆغان ته‌نانه‌ت پاش ئه‌و بابه‌ته‌ش چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی کرد کورد وه‌کوو هاوپه‌یمانی ناوبراو پاڵپشتیی لێ بکه‌ن به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی کورد پشتی ئه‌ردۆغانی نه‌گرت یه‌ک له‌و وه‌رچه‌رخانه 180 دهرهجهیییانهی ئه‌ردۆغان ڕووی دا. له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه ئه‌ردۆغان گه‌شته ئه‌و ئه‌نجامه که مومکینه ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ناوبراو له ساحه‌ی سیاسیی تورکیا بده‌ن و بینیشی که وڵاتانی ڕۆژئاوا تا ڕاده‌یێک حه‌ز به‌و بابه‌ته ده‌که‌ن. گرینگ‌ترین ڕکابه‌ره‌کانی ئه‌ردۆغان فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و جه‌ماعه‌تی گوله‌ن بوون و به‌و بۆنه‌شه‌وه هه‌وڵی دا له ناویان به‌رێت.
ئه‌ردۆغان کووده‌تای به ئه‌نجامی نه‌خشه و پلانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌زانێت و له پڕدا دوژمنی خۆی له پشت ده‌روازه‌کان ئه‌سته‌نبۆڵه‌وه بینی و وه‌رچه‌رخانی دواتر ده‌ستی پێ‌کرد. ئێستاش ئه‌ردۆغان تا ڕاده‌یێک ڕووی کردوووه‌ته ڕووسیا و ئێران به‌ڵام ڕووسه‌کان و ته‌نانه‌ت ئێرانییه‌کانیش باش ده‌زانن ئه‌و دۆستایه‌تییه تا ئه‌و کاته به‌رده‌وام ده‌بێت که ئه‌ردۆغان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی تێدا ببینێت هه‌ر بۆیه‌ش نه ئێران و نه ڕووسیا هه‌موو سێفهکانیان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان به‌ش ناکه‌ن. هه‌ڵوێستی ئێران له‌سه‌ر پرسی عه‌فرین و هه‌ڵوێستی ڕووسیا به‌رانبه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د ئه‌و بابه‌ته به ئاشکرا ده‌خاته ڕوو.
ڕه‌نگه وه‌سف کردنی دۆخی ئه‌ردۆغان له سه‌روبه‌ندی پێکدادانه‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌لاله‌ت بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیی ناوبراو. ئه‌ردۆغان ئه‌سه‌دی به تیرۆریست وه‌سف کردوووه و وه‌عدی دا نوێژی نیوه‌ڕۆ له دیمه‌شق و حه‌له‌ب بخوێنێت. ناوبراو پێوه‌ندیی خراپی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌یه و دیداری دیپلۆماسیی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی هه‌ر دوو وڵات ئه‌و بابه‌ته ده‌سه‌لمێنێت. فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا (که وه‌کوو دایک و بابی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ناسراون) پێیان وایه به ئه‌ندام بوونی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا مومکین نییه. سعوودییه و ئیمارات له‌سه‌ر پرسی قه‌ته‌ر پێوه‌ندییێکی سستیان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هه‌یه. ئێران و ڕووسیا وه‌کوو دۆست- دوژمن سه‌یری ئه‌ردۆغان ده‌که‌ن. کۆماری چێک ئاماده نه‌بوو که‌سایه‌تییێکی سیاسیی کوردی سووریا ڕاده‌ستی تورکیا بکات (جا ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵسه‌نگێنین له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ی نیوه‌ی ڕێکخراوه سیخوڕییه‌کانی جیهان هه‌وڵی ده‌ستگیر کردن و ڕاده‌ست کردنی ئۆجه‌لانیان ده‌دا) جاروبار باڵوێزێکی ئه‌ورووپی به بۆنه‌ی هه‌ڵوێست و ئاکاری وڵاته‌که‌یه‌وه بانگ ده‌کرا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا. میسر پاش هه‌ڵپێچانی ئێخوانولموسلمین تورکیا به دوژمنی خۆی ده‌زانێت. ئه‌رمه‌نستان، یۆنان، قێبرس و... ئێستاش دوژمنی تورکیان. له‌م دواییه‌دا سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌فریقا و ئاسیای دوور و ئه‌مریکای لاتین ده‌مانخاته‌وه بیر یه‌ک له سه‌رۆک کۆمارانی هاوبیری ئه‌ردۆغان به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ش وه‌لا بنێین ئه‌ردۆغان سنووره‌کانی خۆی ته‌واو نائه‌من ده‌زانێت و خه‌ریکه شه‌ڕێکی هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ هێزی سه‌ربازیی کورد ده‌کات که ته‌نها چه‌ند ساڵی کورت به سه‌ر دامه‌زرانی حیزبه‌که‌یاندا تێده‌په‌ڕێت. ئه‌ردۆغان به‌نیازه ئه‌و گرووپه سیاسییه سه‌ربازییه بسڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به وته‌ی خۆی دوژمنه‌کانی له پشت ده‌روازه‌ی وڵاته‌که‌یه‌وه دوور بخاته‌وه به‌ڵام بابه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه ئایا دوژمنی پشت ده‌روازه‌کان چه‌ند هه‌زار کوردی سوورین به چه‌کی ئاسایی و سه‌ره‌تایییه‌وه له به‌رانبه‌ر سوپایێکی ناتۆدا؟
ڕه‌نگه ئه‌ردۆغان ساڵی 2019 ناچار بێت شهڕێکیتر له‌گه‌ڵ دوژمنانی بکات به‌ڵام ئه‌وکات کێ ده‌بێت به دوژمن دیار نییه و ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین. به کورتی بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یهه‌وێت خۆی به قاره‌مان و تیرهاوێژی نیشتمانپه‌روه‌ر نیشان بدات پێویسته به‌رده‌وام دوژمنێک له پشت ده‌روازه‌کانه‌وه بێت. سه‌رده‌مێک کورده‌کان، له قۆناغێکدا گوله‌ن، کاتێک ڕووسه‌کان و فڕۆکه وهڕهزکهرهکانیان، جارێکی‌تر وڵاتانی ڕۆژئاوا و...
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment