دروست كردنی چاوێكی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستكرد

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- زاناكانی كۆلیژی ئه‌ندازیاری ‌و زانستیی ته‌كنه‌لۆژی له ‌زانكۆی هارڤاردی ئه‌لیكترۆنی چاوێكی ده‌ستكردیان دروست كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌و چاوه‌ ده‌ستكرده‌ له‌وه‌دایه كه‌ به‌ سیسته‌مێكی پێشكه‌وتووی ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ره‌وه‌ كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.

گۆڤاری "The Harvard Gazette" بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ داهێنانێكی پێشكه‌وتوووه‌ له ‌بواری چاوه‌ ده‌ستكرده‌كان كه‌ هۆكارێک ده‌بێت بۆ هه‌نگاوی گه‌وره‌ له‌و بواره‌.

ورده‌كاری ‌و تایبه‌تمه‌ندیی چاوه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه‌ و له‌لایه‌ن زاناكانه‌وه‌ له‌ قۆناغی تاقی‌كردنه‌وه‌دایه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11985

Your Comment

You are replying to: .
captcha