به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خودهیده شێخ مراد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگال به SNNی ڕاگه‌یاند: نزیكه‌ی 60 كه‌س به چه‌كه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی شنگاله‌وه بۆ عه‌فرین ڕه‌وانه كراون تا پاڵپشتی و پشتیوانی له کورده‌کانی عه‌فرین بكه‌ن له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای په‌لامارده‌ری توركیا و گرووپه تیرۆریستییه‌كان.
ناوبراو هۆكاری ره‌وانه كردنی ئه‌و ژماره چه‌كداره‌ی ئێزدییه‌كان بۆ عه‌فرین وه‌ک وهڵامدانهوهیێک بۆ هاوكارییه‌كانی شه‌ڕڤانانی سووریا له ڕزگار كردنی شنگال گه‌ڕانده‌وه كه بهشدارییێكی به‌رچاویان له كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و وه‌ده‌رنانی تیرۆریستانی داعش كردبوو و وتیشی: ئه‌و 60 چهكدارهمان له سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی شنگال پێكهاتوون و به‌شێكیشیان ڕاهێنانی سه‌ربازییان پێكراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment