زیاتر له‌ 500 بنه‌ماڵه‌ی ئاواره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شاری حه‌ویجه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزگاری که‌رکووک ڕای‌گه‌یاند: زیاتر له‌ 500 بنه‌ماڵه‌ی ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌‌ بۆ ده‌وروبه‌ری شاری حه‌ویجه‌ له‌ باشووری ڕۆژئاوای ئه‌و پارێزگایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاکان سه‌عید جبووری له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا وتی: ژماره‌یێکی دیکه‌ له‌ ئاواره‌کان له‌ ڕۆژئاوا و باشووری پارێزگای که‌رکووک بۆ مه‌ڵبه‌ندی خۆیان له‌ شاری حه‌ویجه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: ئه‌و ئاوارانه‌ که‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 502 بنه‌ماڵه‌یه‌ که‌ پاش لێکدانه‌وه‌ی وردی ناسنامه‌که‌یان له‌ لایه‌ن کۆمیسیۆنه‌ سه‌ره‌کی و لاته‌کییه‌کانه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ حه‌ویجه‌.

جبووری زیادیشی کرد: له‌ حاڵێکدا که‌ ئێمه‌ له‌ بارودۆخی ئه‌منیی هه‌ندێ ناوچه‌ی حه‌ویجه‌ ناڕازین، بنه‌ماڵه‌ ئاواره‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ شه‌وقیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌که‌یان هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ ناتوانین ڕێگری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بکه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11974

Your Comment

You are replying to: .
captcha