گۆڕان پاڵپشتی ده‌کات له‌ چاودێریی به‌غدا له‌ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕای‌گه‌یاند: حیزبه‌که‌ی پاڵپشتی له‌ چاودێریی به‌غدا له‌ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و درێژکردنی واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی ئاسمانیی ده‌ره‌کی له‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی به‌رانبه‌ر هه‌رێمی کوردستان و هاووڵاتییانی به‌ هه‌وڵێکی زاڵمانه‌ ده‌زانێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاوه‌ محه‌مه‌د له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: درێژکردنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌ فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ هه‌وڵێکی زاڵمانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگه‌ی فیدڕاڵی عێراق له‌و باره‌یه‌وه‌ یه‌ک ناگرێته‌وه‌.

محه‌مه‌د زیادیشی کرد: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ باشی ده‌زانێت که‌ له‌ ڕابردوودا فڕۆکه‌خانه و ڕێڕه‌وه‌ سنوورییه‌کان بۆ گه‌نده‌ڵی پارته‌کان به‌ نفووز له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌کار ده‌هێندرا، بۆیه‌ گۆڕان پاڵپشتی ده‌کات له‌ چاودێریی به‌غدا له‌ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و ئیداره‌ی هاوبه‌ش به‌پێی ده‌ستووری عێراق له‌ لایه‌ن به‌غدا-هه‌ولێره‌وه‌.

ناوبراو داوای له‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کرد پێداچوونه‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیارکه‌ی بدات و بۆ ڕێگری له‌ سزای هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان، فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێم بۆ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ ده‌ره‌کییه‌کان بکاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11972

Your Comment

You are replying to: .
captcha