به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێراڵ ئاکشنه‌ر سه‌رۆکی IP پارتی تورکیا ڕه‌خنه له دۆخی دیموکراسی له حکوومه‌تی پارتی داد و گه‌شه ده‌گرێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: دیموکراسی له تورکیا به ته‌واوه‌تی له‌ناو چوووه.
ناوبراو له وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیارێک له‌باره‌ی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرینی سووریا و لێکه‌وته‌کانی بۆ تورکیا به بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به پرسی شه‌ڕ بکات له‌باره‌ی چۆنێتیی دیاری کردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه تورکیا بۆته وڵاتێک که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی نه‌ک له په‌رله‌مان ده‌خاته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه و نه‌ک بۆ ڕای گشتی ڕوونی ده‌کاته‌وه. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه به‌پێی لێدوانی [ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا] دیاری ده‌کرێت به‌و بۆنه‌وه ئێمه هه‌ر ڕۆژ به‌ره‌وڕووی لێکه‌وته‌یێکی نوێی ئه‌و ڕوانگه‌یه ده‌بینه‌وه."
ناوبراو ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌گرێت و زیاتر جه‌خت ده‌کاته‌وه: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، هاووڵاتییانی تورکیا ناتوانن ڕه‌زامه‌ندی یان ناڕه‌زاییی خۆیان ڕابگه‌یێنن."
مێراڵ ئاکشنه‌ر سیاسه‌توانی به‌رجه‌سته و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی تورکیایه که ماوه‌یێک له‌مه‌وبه‌ر به دوای پاڵپشتیی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا له ئه‌ردۆغان و گشت‌پرسیی گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی له‌و حیزبه جیا بوویه‌وه و IP پارتی تورکیای دامه‌زراند.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئه‌حواڵ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment