زه‌ریف: خه‌ڵکی ئێران هێمای سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربڵندی ئێمه‌ن

به‌شی ئێران- محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات خه‌ڵکی ئێران جیا له‌ هه‌ر جۆره‌ بڕوا و مه‌رام دڵیان بۆ ئێران لێ ده‌دات و له‌ کاته‌ هه‌ستیاره‌کاندا هه‌موو شتێکیان فیدای ئێران ده‌که‌ن و ده‌ڵێت: خه‌ڵکی ئێران هێمای سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربڵندی ئێمه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زه‌ریف که‌ پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو بۆ دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چوار وڵاتی سێربستان، بوڵغارستان، کروڤاتیا و بۆسنی به‌ره‌و ناوچه‌ی بالکان و ئه‌ورووپای ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێ که‌وت له‌ یه‌که‌مین دیداری خۆی له‌ بێلگراد و پاش دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری سێربستان و هاوتا سێربستانییه‌که‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌ ئاپۆڕه‌ی هاووڵاتییانی ئێرانیی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌ بوو و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا گفتوگۆی کرد.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و دیداره‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای‌گه‌یاند: هه‌موومان قه‌رزداری خه‌ڵکی ئێرانین. ئه‌وا خه‌ڵکی ئێران بوون که‌ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان له‌ ناوچه‌که‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێز کرده‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختیشی کرد: ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه‌ و که‌موکوڕییه‌کان ئارام‌ترین و هێمن‌ترین وڵاتی ناوچه‌که‌ین. ده‌بێ بزانین بۆچی توانیمان سه‌رله‌به‌ری هه‌موو چه‌وساوه‌یی و گه‌مارۆکان له‌ ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا به‌م پێگه‌یه‌ بگه‌یێن.

زه‌ریف وتیشی: ئه‌مڕۆ له‌ ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا ده‌ڵێن ئێران نفووزێکی زۆری هه‌یه‌ و گه‌شه‌ی سه‌ندوووه‌ و تێکڕای ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌ سێبه‌ری به‌رخۆدان و پشتیوانیی خه‌ڵک به‌ده‌ست نه‌هاتوووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیاتر ده‌ڵێت: ئێستا له‌ هه‌لومه‌رجێکداین که‌ وه‌کوو هه‌ندێک که‌س ناچار نین مه‌رجه‌کانی دیتران قبووڵ و ته‌حه‌مول بکه‌ین.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ده‌بێ هاووڵاتییانی ئێرانیی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ باڵوێزخانه‌کان به‌ خانووی خۆیان بزانن. خه‌ڵکی ئێران هێمای سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ربڵندی ئێمه‌ن.

زه‌ریف ڕوونیشی کرده‌وه‌: توندترین گه‌مارۆکانی ئه‌مریکاش نه‌یتوانی چۆک به‌ خه‌ڵکی ئێمه‌ دابدات و سیاسه‌تی جیا کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌ ده‌سه‌ڵات -که‌ به‌ بڕوای خۆیان ئامانجی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ له‌رزۆک بوو- له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ شکستی هێنا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیادیشی کرد: که‌سێک که‌ یه‌که‌مایه‌تیی سه‌ره‌کی دڕاندنی به‌رجام بوو و ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌ خراپترین ڕێککه‌وتنی مێژووی ئه‌مریکا وه‌سف کرد یه‌ک ساڵ و دوو مانگه‌ که‌ هێشتا‌ نه‌یتوانیوه‌ دژ به‌ به‌رجام کارێک ئه‌نجام بدات و باش ده‌زانێت چ تێچوویێک ده‌بێ بداته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11959

Your Comment

You are replying to: .
captcha