واژۆی ڕێککه‌وتننامه‌ی به‌غدا-موسکۆ بۆ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S400 ڕه‌ت کرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌وڵه‌تی عێراق چه‌ندین ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به‌ واژۆی ڕێککه‌وتننامه‌یێک بۆ کڕینی سیسته‌می په‌دافه‌ندی ئاسمانیی S400 له‌گه‌ڵ ڕووسیا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ میدیا خۆجێیییه‌کان ده‌ڵێت: ڕاپۆرته‌ بڵاو کراوه‌کان سه‌باره‌ت به‌ واژۆی ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان به‌غدا-موسکۆ بۆ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی "S400" ڕاپۆرتی میدیایییه‌ و ڕاست نییه‌.

حه‌دیسی زیادی کرد: تا ئێستا عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ مامه‌ڵه‌ی چه‌ک و چۆڵی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ڕووسیا هۆشداریی فه‌رمی پێنه‌دراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ "سواء"ی عێراق

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11957

Your Comment

You are replying to: .
captcha