بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پێداگری دەکەین پرۆژەیاسای بودجە بێتە پەرلەمانی کوردستان و پێویستە چاکسازی لەسەرچاوەکانی داھات و نەوت و خاڵەسنووریەکاندا بکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، بەلایانەوە گرنگە پرۆژەی خانەنشینی پێشمەرگە بنێرێتە پەرلەمانی کوردستان و پێویستە لەپێناو ئازادیەکاندا سەرجەم فراکسیۆنەکان بەیەکەوە کاربکەن.
زیاد جەبار جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر لە هەرێمی کوردستان لامەرکەزی جێبەجێ بکرێت دادپەروەری بۆ پارێزگاکان بە دەستدەهێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment