به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا سه‌عد مه‌عن له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند هاووڵاتییانی پارێزگای که‌رکووک دڵنیا بن که هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم به هه‌موو ئیمکاناته‌وه له‌و پارێزگایه‌دان.
ناوبراو وتیشی: ده‌نگۆی بوونی چه‌کدارانی داعش له که‌رکووک که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاو بۆته‌وه ڕاست نییه و که‌تیبه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق به ته‌واوه‌تی زاڵن به سه‌ر دۆخی ئه‌و پارێزگایه‌دا.
مه‌عن جه‌ختیشی کرده‌وه که هێزه‌کانی ئێمه هه‌ڵمه‌تی داعش و جیایی خوازانی هه‌رێمی کوردستان بۆ خه‌وشدار کردنی ئاسایشی هاووڵاتییان له پارێزگای که‌رکووک و ده‌وروبه‌ری، پووچه‌ڵ ده‌که‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment