به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئاماژه‌ی دایه ڕاپۆرته بڵاوکراوه‌کان سه‌باره‌ت به کۆکوژیی خه‌ڵکی سڤیل له لایه‌ن سوپای تورکیا له هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ عه‌فرین و ڕهتیانی کرده‌وه و ئیدعای کرد هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا زیانیان به خه‌ڵکی سڤیل نهگهیاندوووه.
بینالی یڵدرم، بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌رۆکوه‌زیرانی توركیا ڕایگەیاند: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر تێكشكاندنی یه‌ک به‌یه‌كی درۆکان و یارییه‌كانی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و داعش. به‌شێكی گرنگی سنووره‌كانمان له رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان پاک كردۆته‌وه. سه‌ربازانمان بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل زیانیان پێنه‌گات زۆر هه‌ستیارانه جووڵە دەکەن. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێمه فێری پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل بكه‌ن با سه‌یری مێژووی پڕ له شه‌رمه‌زاریی خۆیان بكه‌ن و دواتر قسه بكه‌ن".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی دۆغان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment