ئه‌وانه‌ی ئێمه‌ فێری پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل ده‌كه‌ن با سه‌یری مێژووی پڕ له‌ شه‌رمه‌زاریی خۆیان بكه‌ن

به‌شی تورکیا- بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ ڕه‌خنه‌کان سه‌باره‌ت به‌ کۆکوژی خه‌ڵکی سڤیل له‌ سووریا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێمه‌ فێری پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل بكه‌ن با سه‌یری مێژووی پڕ له‌ شه‌رمه‌زاریی خۆیان بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئاماژه‌ی دایه‌ ڕاپۆرته‌ بڵاوکراوه‌کان سه‌باره‌ت به‌ کۆکوژیی خه‌ڵکی سڤیل له‌ لایه‌ن سوپای تورکیا له‌ هێرشه‌کانی سوپای تورکیا بۆ عه‌فرین و ڕه‌تیانی کرده‌وه‌ و ئیدعای کرد هێزه‌ چه‌کداره‌کانی تورکیا زیانیان به‌ خه‌ڵکی سڤیل نه‌گه‌یاندوووه‌.

بینالی یڵدرم، بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌رۆک‌وه‌زیرانی توركیا ڕای‌گەیاند: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر تێكشكاندنی یه‌ک به‌یه‌كی درۆکان و یارییه‌كانی په‌كه‌كه‌/په‌یه‌ده‌/یه‌په‌گه‌ و داعش. به‌شێكی گرنگی سنووره‌كانمان له‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان پاک كردۆته‌وه‌. سه‌ربازانمان بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل زیانیان پێنه‌گات زۆر هه‌ستیارانه‌ جووڵە دەکەن. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئێمه‌ فێری پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل بكه‌ن با سه‌یری مێژووی پڕ له‌ شه‌رمه‌زاریی خۆیان بكه‌ن و دواتر قسه‌ بكه‌ن".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11886

Your Comment

You are replying to: .
captcha