به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له کاردانه‌وه به په‌سه‌ندی بڕیارنامه‌ی پێشنیارکراوی کوه‌یت و سوئێد به ئامانجی جێگیرکردنی ئاگربه‌ستی خێرا له تێکڕای سووریا، ڕای‌گه‌یاند درێژه ده‌دات به شه‌ڕ دژی ئه‌و گرووپه تیرۆریستانه‌ی که یه‌کپارچه‌ییی سووریا ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
حامی ئاکسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌و باریه‌وه وتی: "تورکیا درێژه ده‌دات به هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یران که بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانی مرۆییی سووریایه و هه‌روه‌هاش درێژه به هه‌وڵه‌کانی خۆی ده‌دات له شه‌ڕ دژی ئه‌و گرووپه تیرۆریستانه که هه‌ڕه‌شه له یه‌کپارچه‌یی و یه‌کڕیزیی سیاسیی ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن."
ناوبراو وتیشی: وڵاته‌که‌ی پێشوازی ده‌کات له په‌سه‌ندی بڕیارنامه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و جێگیرکردنی ئاگربڕ به مه‌به‌ستی ناردنی یارمه‌تییه مرۆڤدۆستانه‌کان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه.
له بڕیارنامه‌که‌دا هاتوووه ئاگربڕه‌که گرووپی تیرۆریستیی داعش، ئه‌لقاعێده و به‌ره‌ی فه‌تحولشام ناگرێته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵۆ
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment