بهپێی ههواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا "بڕیارە ناڕەواکەی پەرلەمانی ھۆڵەندا لەبارەی دەنگۆی رووداوە بێ بنەماکانی ساڵی ١٩١٥ لە دەوڵەتی عوسمانیدا، وەک پەرلەمانی تورکیا قبووڵی ناکەین، بە توندی ئیدانەی دەکەین و بەلای ئێمەوە ڕەوایەتی نییە".
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا لە بارەی بڕیارەکەی پەرلەمانی ھۆڵەندا پەیوەست بە ڕووداوەکانی ساڵی ١٩١٥ ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەش کراوە کە بڕیارەکە لە ڕووی مێژووی و یاساییەوە، ھیچ بنەمایێکی نییە و لە ڕوانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی نێودەوڵەتیش وەک لەکەیێکی ڕەش دەمێنێتەوە.
ڕاشگەیەنراوە کە پەرلەمانی ھۆڵەندا بەو بڕیارەوە خۆی لە شوێنی دادگاکانی نێودەوڵەتی داناوە و ھۆکارەکانی ئەو ڕووداوەی فەرامۆش کردوووە و ھەوڵی نووسینی مێژووێکی بێ بنەمای داوە.
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا ھاتوووە: "ئەم وڵاتە (ھۆڵەندا) کە لە بەرچاو لە ناوەندی ئەورووپا چاوپۆشی لە کۆکوژی سربرێنیتسا کرد، بەم بڕیارە کە لەگەڵ پەیوەندی دۆستانە ناگونجێت و پێچەوانەوەی بەیاننامەی حکوومەتەکانی خۆیانە، ھیچ سوودێکی بۆ ئاشتی ناوچەکە و جیھان نابێت. باوباپیرانمان لە مێژوودا بۆ ھەر شوێنێک چووبن، شارستانی و بەزەییان گواستۆتەوە. بۆیە ھیچ کاتێک لایەنگری ستەمکاری نەبوونە".
سهرچاوه: ههواڵدهریی ئانادۆڵۆ
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment