به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كارستن راینیكه كونسووڵی ئه‌ڵمانیا له كوردستان، مه‌لا به‌ختیار باسی له په‌یوه‌ندی و هاوكاری ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێم له كاتی شه‌ڕی داعش و دوای داعش كرد و ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌و پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه نه‌بوایه، له نێویاندا پشتیوانییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، ئه‌وا عه‌قڵی تائیفی له به‌غدا له دوای شانزه‌ی ئاكتهوبر زۆر خراپتریان به‌رامبه‌ر به میللـه‌ته‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌دا " ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی ناوبراو.
له باره‌ی كێشه‌كانی پاش ڕیفراندۆمه‌وه مه‌لا به‌ختیار ڕایگه‌یاند: "ریفراندۆم كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كێشه‌كان نییه له‌گه‌ڵ عێراقدا، به‌ڵكوو سه‌ره‌نجامی داخستنی ده‌رگای هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كان بوو له به‌غدا، بۆیه سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كورد، هانای بۆ میللـه‌ته‌كه‌ی خۆمان برد".
به وته‌ی مه‌لا به‌ختیار "ئه‌گه‌رچی بۆ پێنج مانگیش ده‌چێت ریفراندۆم كۆتایی پێهاتووه و رامانگهیاندوووه به ده‌ستوور كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌موو دنیاش پشتیوانی میللـه‌ته‌كه‌مان ده‌كات، به‌ڵام هێشتا عه‌قڵی سه‌هۆڵبه‌ندانی تائیفی له عێراقدا نه‌تواوه‌ته‌وه".
له به‌رامبه‌ردا كارستن ڕاینیكه ڕایگه‌یاند: "ئه‌ڵمانیا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت، كه ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی ڕووبه‌ڕووی كوردستان بۆته‌وه كۆتایی پێبهێنرێت".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment