چه‌ند ڕاستییێک ده‌رباره‌ی بورجی ئیفڵ

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- ئه‌و بورجه‌ی تاکوو ئێستا زۆرترین که‌س سه‌ردانی ده‌که‌ن له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بۆ ماوه‌یێکی کاتی دروست کرا و بڕیار نه‌بوو هێنده‌ بمێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی "factslides" ئاماژه‌ به‌ چه‌ند ڕاستییێک ده‌کات ده‌رباره‌ی به‌رزترین بورج له‌ جیهاندا که‌ بریتین له‌:

1. بورجی ئیفڵ بۆ به‌رگریی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری ساڵی ١٨٨٩ دروست کرا و بڕیار نه‌بوو بمێنێته‌وه‌.

2. له‌ ساڵی ١٩٠٩ وێران کرا به‌ڵام دووباره‌ دروست کرایه‌وه‌.

3. بورجی ئیفڵ زۆرترین سه‌ردانیکه‌ری هه‌یه‌ له‌ هه‌موو جیهاندا که‌ ساڵانه‌ نزیکه‌ی ٦.٩٨ ملیۆن که‌سه‌.

4. پڕۆژه‌ی بورجی ئیفڵ له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ بوو به‌ڵام پلانه‌که‌ جێبه‌جێ نه‌کرا.

5. فرانس ڕایچه‌ڵد له ‌کاتی تاقی کردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕه‌شووته‌ی خۆی دروستی کردبوو له‌سه‌ر بورجی ئیفڵ که‌وته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست دا.

6. گه‌یشتن به‌ لووتکه‌ی بورجه‌که‌ ١.٦٦٥ هه‌نگاوه‌.

7. نزیکه‌ی ٢٠ هه‌زار گڵۆپ له‌سه‌ر بورجی ئیفڵ هه‌یه‌.

8. ئه‌ندازیاری بورجه‌که‌ گوسته‌یڤ ئیفڵ له‌ به‌شی سه‌ره‌وه‌ی بورجه‌که‌ شوقه‌یێکی بۆ خۆی دروست کردوووه‌.

9. زیاد له‌ ٣٠٠ کرێکار به‌شدار بوون له‌ دروست کردنی بورجه‌که‌دا.

10. ئه‌گه‌ر بورجی ئیفڵ له‌ ئێستادا دروست بکرایه‌ نزیکه‌ی ٣١ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی تێده‌چوو.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11818

Your Comment

You are replying to: .
captcha