به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عدوڵڵا مه‌سعوودیان سه‌رکۆنسووڵی ئێران له سلێمانی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌ر به‌و پته‌وییه‌ی ڕابردوووه و به‌ربڵاوتر و به‌هێزتر و باشتر و توندتر بوووه و به‌ره‌وپێش ده‌چێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان. من زۆر خوشحاڵم که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به سه‌بر و تاقه‌ته بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ناکۆکییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ به‌غدا و به گوێره‌ی پێویست نه‌رمی ده‌نوێنێ و هاوئاهه‌نگی کردوووه. من زۆر هیوام به داهاتووی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه له عێراق. کۆماری ئیسلامی‌یش به هه‌موو توانایه‌وه بۆ هێنانه‌دی ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رچی باشتر و خێراتر له هیچ هه‌وڵێک درێخی ناکات."
کۆنسووڵی ئێران له سلێمانی باسی دیداره‌که‌ی سه‌رۆک‌وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی کرد له کۆنفڕانسی میونشن و گوتی: "دوایین دیداری نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز زه‌ریف له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌منیی میونشن له ئه‌ڵمانیا هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بوو، باس‌وخواس و دانووستاندنی زۆر باشیان هه‌بوو و من زۆر هیوام پێیه‌تی".
سه‌عدوڵڵا مه‌سعوودیان سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاته‌کان له کردنه‌وه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان گوتی: "تا ئه‌وجێگایه‌ی من ئاگادارم له هه‌ر دوو لایه‌نی هه‌ولێر و به‌غداوه هه‌وڵی زۆر باش دراوه. هه‌موو قۆناخه ته‌کنیکییه‌کان به‌ره‌و پێش چوووه، من بیستوومه که له ماوه‌یێکی کورت‌دا فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌کرێنه‌وه چوونکه وه‌ک ده‌گوترێ ناکۆکییه‌کان یا خاڵه جیاوازه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به ڕێگا ئاسمانی و وشکانییه‌کان به باشی و به خۆشی کۆتایی هاتوون. هیوادارم به خێرایی فڕۆکه‌خانه‌کان بکرێنه‌وه و ئێمه‌ش به فڕۆکه له سلێمانییه‌وه به‌ره‌و تاران بچین".
ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆنفڕانسی هه‌فتانه‌یدا له دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌خه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ولێر و سلێمانی گوتی: "ئێستا دانووستاندن گه‌یشتوووه‌ته قۆناخێکی پێشکه‌وتوو، فڕۆکه‌خانه‌کان ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌و کاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌کانمان جێبه‌جێ ده‌کرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه فه‌راهه‌م کران، سبه‌ی فڕۆکه‌خانه‌کان ده‌کرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه ده‌سته‌به‌ر نه‌کرێت ئه‌وا فڕۆکه‌خانه‌کان ناکرێنه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ 5 یان 10 ساڵی دیکه‌ش بێت".
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment