به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی محه‌مه‌د وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: "ڕۆژی سێشه‌ممه/ 20ی فێبریوێریی 2018 كۆبوونه‌وه‌یێكمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كان ئه‌نجام دا و یادداشتێكی 14 خاڵیمان ئاراسته كردن سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناهه‌مواری که‌رکووک".
ناوبراو وتیشی: "له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا باس له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێستای پارێزگاری که‌رکووک به‌وه‌كاله‌ت كرا كه به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كان ئه‌نجامی ده‌دات به شێوه‌یێک له ڕێگه‌ی عه‌بادییه‌وه هه‌وڵه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه ئه‌مه به هیچ جۆرێک جێگه‌ی قبووڵ نییه لای ئێمه‌ی یه‌كێتی و كورد به گشتی".
عه‌لی محه‌مه‌د باسی له خاڵه‌كانی دیكه‌ی یادداشته‌كه كرد و وتی: "له به‌شێكی دیكه‌ی خاڵه‌كاندا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێوشوێنی پێویست نه‌گرنه‌به‌ر و ڕاوێژی عه‌بادی نه‌كه‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و كارانه ئێمه به‌رپرسیارێتیی دۆخی مه‌ترسیداری که‌رکوو هه‌ڵناگرین و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه به ئاراسته‌یێکی خراپ‌دا دۆخه‌که بڕوات".
ناوبراو ئاشكراشی كرد: "به ڕاشكاوی به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوووه‌كانمان وتوووه ئاسانترین ڕێگه‌ی به‌رده‌میشمان بۆ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست بایكۆت كردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه و سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی دیكه‌ش له به‌رده‌مماندا كراوه‌ن".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment