دەزگای هەواڵگریی تورکیا دەتوانێت سەردانی دیمەشق بکات

بەشی تورکیا- حامی ئاکسوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: هیچ دیدارێکی سیاسی لە نێوان سووریا و تورکیا ئەنجام نەدراوە بەڵام دەزگای هەواڵگریی تورکیا دەتوانێت سەردانی دیمەشق بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حامی ئاکسوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی دا بە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی وڵاتەکەی لە عەفرین و وتی: هێزەکانی سەر بە پەیەدە و پەکەکە دەبێت لە عەفرین بچنە دەرەوە و هیچ بژادرەیێکی دیکە لە بەر دەستیاندا نییە.

ناوبراو وتەکانی وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیای پشت ڕاست کردەوە و زیادی کرد لەگەڵ سووریا هیچ دیداریێکی سیاسی ئەنجام نەدراوە بەڵام دەزگای هەواڵگریی تورکیا دەتوانێت سەردانی دیمەشق بکات.

سەرچاوە: هەواڵدەریی تایم تورک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 11792

Your Comment

You are replying to: .
captcha