بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەران لە کۆبوونەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ڕەشەمەدا پاش تاوتوێی وردەکارییەکانی بەشی تێچووی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 97 بڕگەکانی 1 و 2ی مادەی 12ی بودجەیان پەسەند کرد.
بەپێی بڕگەکانی 1 و 2ی مادەی 12ی بودجە دەوڵەت دەبێت مووچەی فەرمانبەران و بەرپرسان بە چەشنێک زیاد بکات کە زیاد بوونی مووچەی فەرمانبەرانی چینی کەم دەسەڵاتر بەرچاوتر بێت.
مووچەی بەرپرسانی سێ دەسەڵاتەکە، ئەندامانی شورای نگابان، وەزیران، جێگری وەزیران، نوێنەرانی پەرلەمان، باڵوێزەکان، مودیرانی عام، ئەندامانی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی، سەرۆکانی دەزگای جێبەجێکاری، پارێزگارەکان، شارەوانەکان، ئەندامانی شورای شار لە ساڵی 97 زیاد ناکرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment