کوردپرێس- ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ وه‌کوو میدیایێکی فراوان ده‌وری هه‌ره گرینگ ده‌گێڕێت له جێگیر کردنی زۆرینه‌ی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. ته‌نانه‌ت له قۆناغه هه‌ستیاره‌کانیشدا ده‌وری ده‌بێت له پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتیشدا.
ئه‌و میدیایه به عام له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی‌دا و به تایبه‌ت له کوردستان هێمایێکی تایبه‌تی هه‌یه به‌ڵام فره‌ڕه‌نگیی ته‌شک و فه‌رهه‌نگ له کوردستان بۆته هۆی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کانی هاووڵاتییانی ئه‌م ناوچه‌یه جیاواز بێت له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران.
ئه‌و میدیایه ئه‌گه‌رچی ڕه‌خنه‌ی زۆری له سه‌ره به‌ڵام به‌وه‌شه‌وه ئێستاش ده‌فرایه‌تیی ئه‌وه‌ی تێدایه که بتوانێت له زۆر بواردا فه‌رهه‌نگسازی بکات.
ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یێک له سه‌ر بابه‌تی به‌رنامه‌کانی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردستان بکه‌ین هه‌ست به دابین کردنی پێداویستیی هه‌ستی به‌رده‌نگانی ئه‌و میدیایه ناکرێت. خوێندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردستان له ته‌شکی فه‌رهه‌نگیی خه‌ڵکی ناوچه‌که ته‌نها به‌ستراوه به مۆسیقای فۆلکلۆر و عهوامانهوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه کۆمه‌ڵگه‌ی تێگه‌شتووی کوردستان چاوه‌ڕوانی به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر و به‌که‌ڵکتر له ئه‌و ناوه‌نده ده‌که‌ن و زۆرینه نوخبه‌کانی کوردستان گله‌یی له‌وه ده‌که‌ن که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردستان هه‌ر ئه‌وه‌نده له فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری ناوچه‌که ده‌زانن هه‌ر بۆیه‌ش زۆرینه‌یان بێگانه‌ن به ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردستان. به‌رجه‌سته کردنی ژماره‌ی بهردهنگانیش هه‌رگیز فاکته‌رێکی قبووڵکراو نییه بۆ سه‌رکه‌وتوو بوونی ئه‌و میدیایه.
ئێستا داڵغه‌ی سه‌ره‌کیی خه‌ڵک و به‌رپرسانیش هه‌موار کرانی کێشه ئابوورییه‌کانه. پرسیار ئه‌مه‌یه که میدیای نیشتمانی له‌و باره‌یه‌وه چی کردوووه؟ پشتگیری کردنی به‌رهه‌م هێنان و یارمه‌تیدانی گه‌شه‌پێدان و هاندانی کارخولقێنی چه‌ند کاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پلاندانانی میدیای نیشتمانیی به خۆوه ته‌رخان کردوووه؟ میدیا ده‌بێت باڵی به‌هێزی به‌رهه‌م هێنان و کارخولقێنی بێت. چاودێرانی بواری میدیا بڕوایان وایه ئاستی به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌و میدیایه له چاو ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌یتوانیوه پێداویستی و چاوه‌ڕوانیی به‌رده‌نگان وه‌ڵام بداته‌وه.
سه‌ره‌ڕای کێشه ئابوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگا وا ده‌رده‌که‌وێت ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ش باری ئابووریی خراپ نییه که بیهه‌وێت ده‌ست گووشراو بێت له هه‌ندێک به‌رنامه‌ی پشتگیری کردنی به‌هه‌م هێنان و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و ته‌نانه‌ت ڕووماڵ کردنی هه‌ندێک به‌رنامه‌ی زیندووی کێبه‌رکێ وه‌رزشییه‌کان که ئه‌رکی سه‌ره‌کیی میدیای نیشتمانییه. ته‌نانه‌ت مودیرعامه باڵاکانی میدیای نیشتمانییش له تاران ئه‌وه‌نده به کێشه‌ی ئابووریی کۆمه‌ڵگه بێگانه نیین که تێبینیی به‌ڕێوه‌به‌ری میدیای نیشتمانی له‌و بواره‌دا قبووڵ نه‌که‌ن.
پارێزگای کوردستان به که‌لتووری ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆیه‌وه که که‌ڵه‌پیاو و مامۆستای به‌ناوبانگی زۆری له ساحه‌ی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌یه که هه‌ر یه‌که‌و خاوه‌ن پێگه‌یێکی تایبه‌تن ده‌کرێت وه‌کوو سه‌رمایه‌ی نیشتمانی و که‌سایه‌تییه جێ شانازییه‌کانی پارێزگا بناسرێن. به‌رجه‌سته کردنی مۆسیقای فۆلکلۆر نه‌خوازه‌ڵا به‌و شێوازه منداڵانانه هزری زۆرینه‌ی نوخبه‌کان و ته‌نانه‌ت ژماره‌یێک له فه‌رمانبه‌ران و پێشه‌نگانی بواری میدیاشی زویر کردوووه و ناڕه‌زاییی ئه‌و تاقمه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه. وا ده‌رده‌که‌وێت خوێندنه‌وه‌ی جه‌نابی مودیری میدیای پارێزگاکه له فه‌رهه‌نگی بوونی پارێزگای کوردستان هه‌مان ڕه‌فتاره که له‌گه‌ڵ مۆسیقا له ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگ ده‌کرێت و فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری خه‌ڵکی کوردستان به‌ستوووه به‌و مۆسیقایه‌وه که پیشان ده‌درێت.
به‌و هه‌ل و مه‌رجه‌وه گله‌یی له پێشکه‌شکاران و فه‌رمانبه‌رانی بواری میدیای نیشتمانی له پارێزگای کوردستان ناکرێت. ئه‌و میدیایه‌ی تا ئێستا به هه‌ندێک ڕه‌فتاری عه‌وامانه‌ی ژماره‌یێک له پێشکه‌شکاره‌کانی پشکی له ئه‌نجومه‌نی شاردا به خۆوه بینیوه ئێستا وا ده‌رده‌که‌وێت چاویان له پۆستی باڵاتره. چ مه‌علووم؟ ڕه‌نگه په‌ڕله‌مانیش له خولی داهاتوودا به‌هۆی سه‌رقاڵی و ڕێژه‌ی فره‌ی کاره‌وه پێویستیان به‌وه بێت ڕۆحیان پێکهنێنن و له خولی داهاتوودا یه‌ک له‌وانه سه‌رکه‌ون بۆ په‌ڕله‌مان و په‌ڕله‌مانی خولی داهاتوو کارامه‌تر بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment