به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا ڕۆژی 20ی جانیڤێریی 2018 هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی کرده سه‌ر کورده‌کان له عه‌فرین. ئه‌مریکا که هاوپه‌یمانی کورده له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌ڵوێستێکی جیدی نه‌نواند له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی تورکیاوه چوونکه تورکیاش هاوپه‌یمانی تورکیایه له ناتۆ. ژماره‌یێک له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌و هه‌ڵوێست نهنواندنهی ئه‌مریکا هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا له عه‌فرین خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نییه هه‌ر بۆیه‌ش هیچی پێ نییه له‌و باره‌یه‌وه بیڵێت.
ئارۆن ستین توێژه‌ری سه‌نته‌ری ئه‌نجومه‌نی ئه‌تله‌نتیک له‌و باره‌یه‌وه به ئه‌لمانیتۆری وت: عه‌فرین حه‌وزه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا نییه به‌ڵکوو ئه‌و ناوچه‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تورکیا و ڕووسیایه بۆیه‌ش ئه‌مریکا له‌و ناوچه‌یه قسه‌ی بۆ کردن نییه.
هیزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش په‌نجه‌ی کێشاوه بۆ ئه‌م نه‌توانینه‌ی ئه‌مریکا له سه‌ر پرسی عه‌فرین. ناوێرت شه‌وی ڕابردوو له پڕێس کونفڕانسێکدا وتبووی ئه‌مریکا له عه‌فرین که‌س پڕچه‌ک ناکات و زانیارییه‌کانی ئه‌مریکا له باره‌ی عه‌فرینه‌وه سنوورداره چوونکه هێزمان له‌وێ نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment