له‌ جێگه‌ی ئه‌مریکا و ڕووسیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دراوسێکانتان بکه‌ن

به‌شی تورکیا- کڵچدار ئۆغڵو داوا له‌ حکوومه‌تی تورکیا ده‌کات خۆی له‌ ژێر هه‌ژموونیی ئه‌مریکا و ڕووسیا بهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ و بۆ چاره‌ کردنی کێشه‌ی ناوچه‌که‌ دانووستان له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران و سووریا بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ کڵچدار ئۆغڵو سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا داوای له‌ حکوومه‌تی تورکیا کرد خۆی له‌ ژێر هه‌ژموونیی ئه‌مریکا و ڕووسیا بهێنێته‌ ده‌ره‌وه‌ و بۆ چاره‌ کردنی کێشه‌ی ناوچه‌که‌ دانووستان له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران و سووریا بکات.

ناوبراو زیادی کرد: ئایا سه‌رکرده‌کانی ئه‌و چوار وڵاته‌ ناتوانن له‌ ده‌وری یه‌ک کۆ ببنه‌وه‌ و کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن؟ ئایا ناتوانن بڕیار بده‌ن و‌ڵاته‌کانیان له‌ ئاشتی و ئاسایشدا بژین و له‌گه‌ڵ دیکه‌ی وڵاتان پێوه‌ندیی دۆستانه‌یان هه‌بێت؟ ئایا پێویست ده‌کات وڵاتانی ئه‌مپریاڵیست ته‌داخول له‌ کار و باری ئێمه‌دا بکه‌ن؟

کڵچدار ئۆغڵو جه‌ختیشی کرده‌وه‌ له‌م قه‌یرانه‌دا خوێنی موسڵمانان ده‌ڕژێت و ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ کۆتایی به‌م خوێن ڕشتنه‌ بهێنرێت.

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی سه‌باح

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11774

Your Comment

You are replying to: .
captcha