سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌ددین باس له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ دروست كردنی به‌ره‌ی ئیسلامی ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ڕای‌گه‌یاند كه‌ حیزبه‌كه‌ی دوای 24 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی به‌رده‌وامه‌ له ‌به‌شداریی كارای پرۆسه‌ی سیاسی له ‌كوردستان ‌و عێراقدا و ڕۆڵێکی گه‌وره‌ی گێڕا بۆ ئاشته‌واییی نیشتمانی‌ و پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی ئیسلامیی كوردستان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌ددین ڕاشی‌گه‌یاند: "به‌رده‌وامین ‌و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ (یه‌كخستنی ئیسلامییه‌كان) كه‌ هیوا و ئاواتی سه‌رجه‌م ئیسلامییه‌كانی كوردستانه‌ بێ هیچ سستی نواندنێک به ‌هاوكاری برایانمان له ‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان و ڕێكخراوه‌كان ‌و كه‌سایه‌تییه‌كان قۆناغێكی باشی بڕیوه ‌‌و پشتیوان به ‌خوا له‌ داهاتوودا برایانی كۆمه‌ڵیش به‌شدار ده‌بن تا ته‌واوی ئیسلامییه‌كان له‌و میانه‌دا هاوكار و هاوسه‌نگه‌ر بن بۆ خه‌بات له‌پێناو چاكسازی‌ و دادپه‌روه‌ری و حوكمی ڕه‌شید و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی".

ئه‌مینداری گشتی هه‌روه‌ها ڕای‌گه‌یاند: "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌م ساڵه‌دایه‌ و گرنگی زۆری هه‌یه‌ بۆ ئێستا و داهاتوو".

قسه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یێکی ناوخۆیی حیزبه‌كه‌ی بوووه‌ كه‌ باس له ‌دوایین هه‌وڵه‌كان بۆ دروست كردنی لیستی ئیسلامی كراوه كه‌ ماوه‌یێكه‌ هه‌وڵه‌كان له‌و باره‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11771

Your Comment

You are replying to: .
captcha